بە بیانووی شەرەف کچێک لە سوەیدا لەلایەن باوکیەوە کوژرا

کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف، بەهۆی نەبوونی یاسایەک کە پارێزگاری لە ژنان بکات، زیاتر دەبێت، لە نوێترین ڕووداودا کچێک لە شاری سوەیدای سووریا لەلایەن باوکیەوە کوژرا.

سوەیدا

 

لە تاوانێکدا کە ڕای گشتی لە شاری سوەیدای سووریا هەژاند، کچێک بە ناوی “گوڵنار عەزقوڵ” لە شارۆچکەی قەناوات بە بیانووی شەرەف لە لایەن باوکیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

 

سەرچاوە خۆجێیەکانی شارۆچکەی قەناوات ئەمڕۆ ٥ی ئەیلول بڵاویان کردەوە سەرەڕای بەڵێنە ناوخۆییەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، لە پاشخانی ئەو دۆسیەیەدا کە ڕۆژانی ڕای گشتی سەرقاڵ کرد، مازن ئەلشایر بە تۆمەتی ڕفاندنی کوژرا.

 

سەرچاوەکان دووپاتیان کردەوە کە زیانبەرکەتووەکە بە ئارەزووی خۆی ماڵی خێزانەکەی بەجێهێشتووە و بە ئامانجی هاوسەرگیری لەگەڵیدا، هەروەه چەند لایەنێک دەستوەردانیان کردووە و گەڕاندویانەتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، خێزانەکەی بەڵێنیان داوە زیانی پێنەگەیەنن، بەڵام هەر زوو بەڵێنەکەیان شکاندووە و کوشتوویانە.