لە ئێران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرێت لەلایەن خوێندکارانی زانکۆ

ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران، زانکۆی عەلامە تەباتەبایی، زانکۆی چەمران ئەهواز، زانکۆی بۆعەلی هەمەدان، زانکۆی سەهەند، زانکۆی تەکنەلۆژیای شەریف و زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان تا ئاگادارییەکی دیکە ڕاگەیاند.

لە ئێران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرێت لەلایەن خوێندکارانی زانکۆ

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆکانی تاران، چەمران، ئەهواز، بۆعەلی هەمەدان، زانکۆی سەهەند، زانکۆی تەکنەلۆژیای شەریف و زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران و زانستە چاکسازییەکان، زەهرا، زانکۆی خواجە نەسیر، زانکۆی هونەر، خورازمی و چەندین زانکۆی دیکە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیی ئاشتیانەی خوێندکاران لە زانکۆکان و دەستگیرکردنی نایاسایی، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران ڕاگەیەندراوی جیایان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە ئامادەی پۆلەکان تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر ڕەتدەکەنەوە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.

 

ئەم خوێندکارانە داوایان لە خوێندکاران و مامۆستایانی دیکەی زانکۆ کرد کە هەڵوێستیان هەبێت لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا و بەشداری بکەن لە بایکۆتی سەرتاسەری هۆڵەکانی خوێندن تا ئەو کاتەی مافەکان بەدی دەهێنرێت و ژینگەی ئەمنی هەڵدەوەشێتەوە و پەککەوتنی ئینتەرنێت چارەسەر دەکرێت.