ڕاپۆرتی پشکنینی جەستەی ڕۆژین کابایش: هۆکاری مردنەکەی خنکاندنە
ڕاپۆرتی پشکنینی جەستەی ڕۆژین کابایش بڵاوکرایەوە کە لە شاری وان بێسەروشوێن بوو و دوای ١٨ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە، دیاری کرا کە بە پێی ڕاپۆرتەکە هۆکاری گیانلەدەستدانی ڕۆژبین کابایش خنکاندن بووە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول، ڕۆژین کابایش، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی فاکەلتی پەروەردەی زانکۆی وان یوزونجو یڵ "YYÜ" لە بەشی گەشەپێدانی منداڵان، دوای نانخواردن لەو ژوورەی کە تێیدا دەمێنێتەوە، چووەتە دەرەوە، هاورێیەکانی کە نەیانتوانی پەیوەندی بە ڕۆژبین بکەن، ڕۆژی ٢٨ی ئەیلوول کاتژمێر ١٢:٠٠ زانیارییان بە پۆلیس دا.
دوای ١٨ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە
لە ١٨مین ڕۆژی گەڕانەکەدا، تەرمی ڕۆژین کابایش لە ناوچەی مۆلاقاسم، سەر بە شارۆچکەی توشبا، کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە کەناری ئاوی زانکۆی وان یوزونجو یڵەوە دوورە، دۆزرایەوە.
٧٩ نموونە و ٥ نینووکی ڕۆژین، کە لە یەکەمین پشکنینی تەرمەکەی لە شاری وان کرابوو، ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی داد لە ئیستەنبوڵ کران، لە ڕاپۆرتەکەدا کە لە ئەنجامی پشکنینی وردی جەستەی لەلایەن دەستەی پسپۆڕانی یەکەمەوە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ بارودۆخێکی گوماناوی لە پشکنینی جەستەی لێکۆڵینەوەی یەکەمدا نەدۆزراوەتەوە، لە بەڕێوەبەرایەتی تاوانەکانی جەندرمە، هیچ بارودۆخێکی گوماناوی لە نمونەی جلی ژێرەوەی نەدۆزراوەتەوە، لە ئەنجامی کۆتاییدا کە لەلایەن دەستەی پسپۆڕی یەکەمی سەرۆکایەتی پزیشکی دادوەرییەوە دراوە؛ هیچ گومانێک لە خراپ بەکارهێنان-زۆرکردن، ژەهراویبوون، ڕووداوێکی زەبربەخش نەبوو و هۆکاری یەکلاکەرەوەی مردنەکەی بە خنکان دیاریکرا.
هەروەها نیزامەتین کابایش، باوکی ڕۆژین ڕایگەیاندووە کە نمونەی دی ئێن ئەی دوو پیاو لەسەر تەرمی کچەکەی دۆزراوەتەوە. لە کاتێکدا نمونەی دی ئێن ئەی لە ٤٧ کەس وەرگیراوە و وتی: نموونەکان هاوڕا نەبوون، دی ئێن ئەی دوو پیاوی جیاواز هەیە، ئەگەر بەدوایاندا بگەڕێن و بیاندۆزنەوە، ئەم بابەتە چارەسەر دەبێت، با کەس نەڵێت ڕۆژین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لە ئاودا خنکاوە، بە دڵنیاییەوە بەو شێوەیە نییە.