ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی دوێنێ، ١٨ی تشرینی دووەم، لە شارۆچکەی ڕانیە، سیمینارێک لەلایەن نورشەن حسێن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باشوری کوردستان سەبارەت بە توندوتیژی سەر ژنان پێشکەشکرا، تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە توندوتیژییە جەستەیی و دەرونی و سێکسییەکان بۆسەر ژنان بەردەوامە، بۆیە پێویستە ژنان تێکۆشان بکەن بۆ نەھێشتی توندوتیژیەی لەسەریان هەیە.
نوێنەرەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وتیشی: ژنان لە شۆڕشی گەلی کورد ڕۆڵێکی بەر چاویان ھەیە و شانبەشانی پیاوان شۆڕش دەکەن و شۆڕشی ڕۆژئاوا بەشۆڕشی ژنان ناسراوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە یەکێکی تر لە توندوتیژیەکان لەسەر ژنان و بەشودانە لە تەمەنی بچوکدا، جەختیکردەوە گرنگە ژنان زیاتر تێکۆشان بکەن و کار بکرێت بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا.
ت.پ




