٤١ ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ١٨٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا پێویستە
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٤١ ملیار دۆلار دەکات بۆ یارمەتیدانی ١٨٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا.

ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، نەتەوە یەکگرتووەکان لە بانگەوازی ساڵانەی خۆیدا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەژاری ڕایگەیاند کە برسێتی مەترسییە بۆسەر ٤٥ ملیۆن کەس لە ٥٣ وڵاتدا، "یارمەتییەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە کەمبوونەوەدایە و ئەمەش ڕێژەی هاوکاریکردنی هەژاران ٪١٧ زیاد دەکات"، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش داوە کە ساڵی ٢٠٢٢ ئەگەر هەولێکی جدی نەدرێت دەبێتە ساڵێکی کارەساتبار.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەفغانستان و سوریا و یەمەن و سوودان لەنێو ئەو وڵاتانەدان کە گرژی و ئاڵۆزی زۆری تێدایە و پێویستی بە هاوکاریی زیاتر هەیە، "ئەفغانستان پێویستی بە ٤.٥ ملیار دۆلار هەیە".
مارتن گریفیتس ڕێکخەری فریاگوزاری بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "هەموو کەسێک هۆکاری پێویستیەکان دەزانێت جێگەی داخە کە دۆخی جەنگە درێژخایەنەکان، ناسەقامگیری، ئابووریە شکستخواردووەکان و کۆڤید-١٩ بەردەوام دەبێت".
ت.پ