تابلۆی"ژن"

نیگارکێش و ڕۆماننووسی ئوسترالی نۆرمان لیندسی لە ساڵی ١٨٧٩ لەدایکبووە، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا کاری کارتۆنیستی ڕۆژنامەی لە شاری مێلبۆرن دەستکەوتووە، لە ساڵی ١٩٠١ بووەتە سەرۆکی کارتۆنیست بۆ بولتینی سیدنی.

 

نۆرمان لیندسی، کە لە ساڵی ١٩٦٩ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، لە تابلۆکانیدا هەموو ئامرازە هونەریەکانی بەکارهێناوە، لە ڕەنگی ئاو، بەردنووس، وێنەکێشانی قەڵەم و ڕەنگ، نەخشاندن و تەنانەت پەیکەرسازی لە چیمەنتۆدا، بووە بەناوبانگترین نیگارکێشی ئوسترالیا و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

 

یەکێک لە جوانترین و قووڵترین کارەکانی تابلۆی "ژن"ە، کە لە ساڵی ١٩١٤ بە ڕەنگی زەیتی کێشراوە، لە لای ڕاستەوە ژنێکی گەنج دەردەکەوێت کە جلی پەمەیی لەبەردایە و گوڵێکی بە دەستەوەیە، و ناوەڕاستەکەی جلی فەرمی ڕەشی لەبەردایە و کڵاوێکی گەورەی لەسەر سەریەتی، لەلای چەپی تابلۆکەدا پیرەژنێکی هەیە، جلی قاوەیی لەبەردایە و ڕوخسارێکی ماندووی هەیە و بەزەحمەت دەتوانێت بوەستێت.

 

هونەرمەند ویستی لە ڕێگەی ئەم سێ کارەکتەرەوە، ئەو قۆناغانە دەرببڕێت کە ژن پێیدا تێدەپەڕێت، لە گەنجیەوە تا پێگەیشتن و تەنانەت پیری، کە لە هەموو بارودۆخەکانیدا ڕەسەن و جوان و بەهێزە، جێپەنجەی خۆی و کاریگەرییەکی جوان بەجێدەهێڵێت.

 

بەشێکی زۆری کارەکانی، لەنێویاندا ئەم تابلۆیە، لە ماڵەکەی پێشووی خۆی لە شاری فۆڵکۆنبریج لە ئوسترالیا هەڵگیراوە، کە ئەمڕۆ بە گەلەری و مۆزەخانەی نۆرمان لیندسی ناسراوە.