فیلمی ئەمڕۆ: من ماریسم

"من ماریسم" فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری ئەمریکی ساڵی ٢٠١٨ە، لە نووسین و دەرهێنانی لۆرا فانزی تایلۆر، کە چیرۆکی ڕاهێنەر و نووسەر و نیگارکێشێکی تەمەن ١٧ ساڵەی یۆگا دەگێڕێتەوە.

 

فیلمەکە ژیانی "ماریس دیجینێر"ی دۆکیۆمێنت کردووە کە تایبەتە بە یۆگا، ئەو سەرپەرشتی ڕاهێنانی کەسانی زۆر لە خۆی گەورەتری دەکرد، هەروەها ژنێکی گەنجی سەرکەوتوو بوو، هەر بەو شێوەیە مایەوە تا نائومێدی و بێزاری ڕووی تێکرد و ماوەیەک کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و ڕەفتارەکانی هەبوو، بووە هۆی ئەوەی تووشی بێهێزی و تێکچوونی ئارەزووی خواردن ببێت کە مەترسی لەسەر ژیانی دروستکرد.

 

ماریس دیجینێربەهۆی ئەم حاڵەتەوە تووشی چەندین کێشە بوو، بەڵام توانی بەسەر هەموو ئەوانەدا زاڵ بێت بە پەنابردن بۆ وێنەکێشان و شیعر بۆ دەربڕینی ئەوەی لە مێشکیدا بوو، هەروەها کاتژمێرەکانی مەشقی یۆگاکەی زیاد کرد، بۆیە توانی لە نائومێدیەوە بۆ ئیلهام و کۆنترۆڵکردنەوەی ژیانی باز بدات.

 

بەستەری فیلم:

https://z.egy-best.net/watch/movies/movie-i-am-maris-2018-hd-online-translated/