فیلمی ئەمڕۆ: سایتی ڕەش

کردار و وروژاندن و نهێنی دەوروبەری بەڕێوەبەری زیندانێکی نهێنی ژێرزەمینیی ناوەندێکی هەواڵگری ئەمریکی، هەموو ئەمانە لە فیلمی "سایتی ڕەش"دا بوون.

سایتی ڕەش، فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە نووسینی جیندەر هۆ و لە دەرهێنانی سۆفیا بانکز و میشێل مۆناگان ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا نمایشکرا.

 

ئابی کە میشێل مۆناگان ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، وەک بریکاری سی ئای ئەی لە ئوردن کاردەکات و بەڕێوەبەری زیندانێکی نهێنی ژێرزەمینییە کە مەترسیدارترین تاوانبارانی جیهان تێیدا نیشتەجێیە و ناوی لێنراوە "سایتی ڕەش".

 

چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی ئابی بۆ پۆستێکی نوێ دەستنیشان بکرێت، ئەرکی گرتنی مەترسیدارترین کەسی داواکراوی جیهان پێسپێردرا، کە ناوی هاچێت بوو، کە بە کوشتنی دوژمنەکانی بە شێوەیەکی ترسناک ناسرابوو.

 

بەڵام دوای دەستگیرکردنی، فەسادێکی گەورەی لە زیندانەکەدا کرد، ئەمەش ئابیی خستە دۆخێکی زۆر مەترسیدارەوە، چونکە دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر پاسەوان و ئەفسەرەکانی ناو زیندانەکە و بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە کوشتیان.