تابلۆی ژنێکی قژ ڕەش

تابلۆکە ژنێکی قژ ڕەش نیشان دەدات، کە یاری بە گوڵێک دەکات، لەکاتێکدا سەری سوڕماوە لە بابەتێک کە مێشکی سەرقاڵ کردووە.

 

هونەرمەند جۆن ویلیام گۆروارد لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری ویمبڵدۆنی بەریتانیا لەدایک بووە و لە ساڵی ١٨٨٧ دەستی بە نمایشکردنی بەرهەمەکانی کردووە لە ئەکادیمیای شاهانە، زۆربەی تابلۆکانی ژنانی بە جلی کلاسیکیەوە وێنا کردووە و ناونیشانەکانیان گوزارشت لە تایبەتمەندییەکانی شارستانیەتی کلاسیک دەکات.

 

هونەرمەند تایبەتمەند بوو لە وێناکردنی لایەنەکانی ژیانی ڕۆمانی کۆن و لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە سەرنجی لەسەر کاراکتەری دیکۆراتی و گرنگیدان بە وردەکارییە جوانکارییەکان بوو.

 

لە تابلۆکەیدا "خۆشی دەوێم، خۆشی ناوێم" ژنێکی گەنج نیشان دەدات کە لەسەر دیوارێکی مەڕمەڕی سپی پشوو دەدات، جلێکی شەفافی کلاسیکی لەبەردایە بە ڕەنگی سپی و پرتەقاڵی، قژی ڕەشی بە شریتێکی زێڕین بەستراوەتەوە، لە پشتیەوە دار سروشت هەیە.

 

سەرنجی بینەر دەگەیەنێتە ژنەکە بە سیمایەکی ناسکەوە، لەکاتێکدا گەڵاکانی گوڵە سپییەکە دەژمێرێت و هەوڵدەدات وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارانە بدۆزێتەوە کە لە سەریدا دەسوڕێنەوە.

 

ئەم تابلۆیە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین تابلۆکانی هونەرمەند جۆن ویلیام دادەنرێت، هەروەها کورتەیەک لە ڕادەی وابەستەیی ئەو بەو بیرۆکە کلاسیکانەی کە بەرەو ڕۆمای بردووە، و ئەویش هەر پابەند بوو بەو بیرۆکانەوە، لە ڕێگەی وێناکردنی ژنە جوانەکانی لە دۆخێکی بیرکردنەوەیەکی بێدەنگ، بە شێوەیەکی بێهاوتای شارەزایی و لێهاتوویی هونەری نیگاریان کێشاوە.