گۆرانی ئەمڕۆ: دوای ئەم شەوانە

لەگەڵ دەستپێکی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەری ناڕەزایەتی هاوشانی شۆڕش ڕەنگێکی نوێی وەرگرت، زۆرێک لە هونەرمەندان گۆرانی شۆڕشگێڕانەیان بڵاوکردەوە.

 

گۆرانی "دوای ئەم شەوانە" یەکێکە لەو گۆرانیانەی کە لەلایەن هونەرمەندانی نەناسراوەوە پێشکەشکراوە و تایبەتە بە شەهیدانی شۆڕشی ئازادی.