فیلمی "ژیانی ژنێک"

ئەو سەختی و ئاڵنگارییانەی کە ژنێکی سعودی تووشی بوو بەرامبەر بە دابونەریتی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالار لە فیلمی "ژیانی ژنێک"دا خراوەتەڕوو.

ژیانی ژنێک، فیلمێکی درامیی سعودی یەکە بوێرانە باس لە پرسەکانی کۆمەڵگەی سعودیە دەکات، لە نووسینی عەبدولهادی سەعدی و دەرهێنانی سەمیر عارف.

 

فیلمەکە باس لە پرسی ژنانی سعودیە و پرسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و توانای تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا دەکات، هەروەها لە فیلمەکەدا پێداگریی مریەم کە ڕۆڵی فەوز عەبدوڵای بینی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابونەریتە بەسەرچووەکان و وەستانەوە پیشاندراوە، تا دەگاتە ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە هەمیشە هەوڵدەدات کۆنترۆڵ بەسەر ژناندا بسەپێنێت و بڕیار لەسەریان بدات.

 

فیلمەکە چیرۆکی ژیانی ژنێکە، بۆ یەکەمجار لە سینەماکانی شانشینی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا، دواتر لە چەندین فێستیڤاڵی فیلمدا نمایشکرا، لەوانە فێستیڤاڵی عەین، فێستیڤاڵی فیلمی سعودیە، فێستیڤاڵی ئەسکەندەریە، فیلمەکە سەرنجی ڕەخنەگران و بینەرانی ڕاکێشاوە.