گۆرانی ئەمڕۆ: سنور بەزێن تۆی

سروودی "سنور بەزێن تۆی" بووەتە هێمای خەباتی ژنان لە دژی ڕژێمەکان، گۆرانییەکە بە زۆربەی زمانەکان پێشکەش کراوە و بۆ یەکەمجار لەلایەن کۆمەڵێک ژنی شیلییەوە وترا، ئەم سروودە لەلایەن ژنانی ئێرانیشەوە پێشکەشکرا و دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادی ژنان، کۆمەڵێک ژن لە لەندەن دووبارە ئەم سروودەیان پێشکەش کردەوە بە یادی هەموو ئەو ژنانەی کە بوونە قوربانی ڕژیمی پیاوسالاری ئێران.