تابلۆی "کاتژمێری خۆرئاوابوون"

"کاتژمێری خۆرئاوابوون"، تابلۆیەکی زەیتی نیگارکێشی نەمسایی-فەرەنسی ڕودۆڵف ئێرنست ١٨٥٤-١٩٣٢، بەناوبانگە بە مۆتیڤەکانی ڕۆژهەڵاتناسی، کە ئیلهامیان لە گەشتەکانی بۆ ڕۆژهەڵات وەرگرتووە.

 

ڕودۆڵف ئێرنست لە تەمەنی پانزە ساڵیدا لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە ڤییەنا دەستی بە خوێندن کرد و لە ساڵی ١٨٧٧ بەشداری یەکەمین پێشانگای کرد، دوای ئەوە بڕیاریدا گەشت بۆ چەند وڵاتێک بکات کە کولتووری ڕۆژهەڵاتیان هەڵگرتووە، لەوانە مەغریب، میسر، ئەستەنبوڵ ، و هەموو ئەو شتانەی کە لە ڕێگەی تابلۆکانیەوە دەیبینێت بەڵگەنامە دەکات.

 

نیگارکێش ڕودۆڵف ئێرنست لە ساڵی ١٨٨٥ەوە دەستی بە ئارەزووی خۆی کردووە بۆ کێشانی مۆتیڤی ڕۆژهەڵاتی، بەتایبەتی ژیانی ڕۆژانەی باکووری ئەفریقا بە پشتبەستن بەو شتانەی کە لە کاتی گەشتەکانیدا بۆ ئەو ناوچانە بینیویەتی.

 

تابلۆی "کاتژمێری خۆرئاوابوون" یەکێک بوو لەو تابلۆ جوانانەی کە لەسەر ژنانی مەغریبی کێشرابوو، بەو پێیەی دوو ژنی عەرەبی لەسەر باڵکۆن دانیشتوون و سەیری خۆرئاوابوونیان دەکرد، هەروەها لەسەر قەنەفەیەکی مەڕمەڕ دانیشتبوون کە بە دوو پەیکەر ڕازاوەتەوە.