"سیستمی سۆسیالیستی لەسەر بنەمای ڕاستی کۆمەڵگە چارەسەر پێشکەش دەکات"
ژنانی چالاکوان ڕایانگەیاند کە ئیمپریالیزم، سەرهەڵدانی ڕاست، بە شێوەیەکی جددی بنەمای ئەو شەڕەی پێکهێناوە کە دژی جەستەی ژن دەستی پێکردووەو وتیان: سیستمی سۆسیالیستی چارەسەر پێشکەش دەکات لەسەر بنەمای ڕاستی کۆمەڵگە.

زهور مەشریقی
سلێمانی-هەڵمەتەکانی چەواشەکاری دژی سیستمی سۆسیالیستی بەردەوامن، ئەمەش لەلایەن نیولیبراڵەکان و ڕژێمە سەرمایەداریەکان و گەلانیش کە نەگەیشتوونەتە ئەو هۆشیارییەی کە سۆسیالیزم دەتوانێت چارەسەر بێت، بەردەوامە. سۆسیالیزم دەتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ کێشە ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای دەوڵەمەند بە سەرچاوەکان، سەرمایەدارەکان لە سیاسەتەکانی دابەشبوون و حوکمڕانی دەقۆزنەوە و قازانج لە ئازاری ئەو گەلانە دەکەن کە زەحمەت و ماندووبوونیان بینیووە.
هێرشەکانی سەر سۆسیالیزم بە ڕوونی ئامانجی ئیمپریالیزمە، بەڵام بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ژنان لەم ساڵانەی دواییدا دانیان بەوەدا ناوە کە سۆسیالیزم چارەسەرێکی دروست بۆ یەکسانی و دادپەروەری پێشکەش دەکات، ئەم سیستمە دەتوانێت بنەمای کۆمەڵگەیەک پێکبهێنێت کە ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ ژنان دابین بکات.
کۆریا ڕیاح، سەرکردایەتی حزبی شیوعی عێراق دەربارەی کۆنگرەی هاوپشتیی نادا کە ژنانی جیهانی کۆکردەوە وتی: ئەم کۆنگرەیە دەرفەتێکە بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونەکان و گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ژنان لە جیهاندا. هەرچەندە ژنان لە جوگرافیای جیاوازەوە دێن، بەڵام خەباتەکە هاوبەشە، لە ناوچەکەمان و جیهاندا بزووتنەوەی چەپ تاکە هێزێکە کە پشتیوانی ژنان دەکات بوونی ژنان و بەهێزیان دەکات هەم لە ڕووی دەروونی و هەم لە ڕووی سیاسییەوە.
‘ژن ئەوانەن کە بەدەست ئەم شەڕانەوە زۆترین ئازار دەبینن"
کۆریا ڕیاح ڕایگەیاند، شەپۆلێکی هێرشکردنە سەر سۆسیالیزم و چەپگەرایی لە جیهاندا بە گشتی و ئەمەش لە دڕندەیی ئیمپریالیزمەوە سەرچاوە دەگرێت،کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە هەیە، سەرهەڵدانی سۆسیالیزم، شەڕی غەززە، هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئێزدی و مەسیحی و کورد، دەستێوەردانی دەرەکی وڵاتانی وەک تورکیا، هەموو ئەمانە پەیوەندییان هەیە بۆ پڕۆژە ئیمپریالیستەکان و بەهێزکردنی ماف جارێکی تر ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، یان ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج یان لە گەشەسەندنی جەستەیی و کۆمەڵایەتی بێبەش کراون.
وتیشی: یەکڕیزی چەپ مەرجێکە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و ڕایگەیاند کە سیستمی سۆسیالیستی چارەسەری بنەڕەتییە بۆ ئەوەی ژنان بەشداری شەڕ نەکەن و جەستەیان وەک چەکی شەڕ بەکارنەهێندرێت و ژیانێکی شکۆمەندانە بژین، ئامانجەکانمان لە کۆنگرەی نادا و هەوڵەکانمان لە چوارچێوەی بنەما سۆسیالیستییەکان درێژەدان بە خەباتی هاوبەشە.
گەڕانەوە بۆ سۆسیالیزم
دینا ئەلتائی، داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان ڕایگەیاندووە کە تاقیکردنەوەی سۆسیالیزم لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا ڕەخنەی زۆری لێگیراوە بەهۆی هەڵەکانی جێبەجێکردنی، بەڵام هێشتا لە ڕووی تیۆریەوە بەهێزەو وتی: لە لایەک سامان لە لایەکدا چڕ بووەتەوە، لە لایەکی دیکەوە مرۆڤ هەژار بووە، ژنان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ڕووبەڕووی بارودۆخی هەژاری توندتر دەبنەوە لە چاو پیاوان. ئەمەش سەرچاوەی گرتووە لە کەم نرخاندنی هەژاری، کاری ژنان و داڕمانی پیشەسازی ناوخۆیی دەتوانێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەست بهێنێت، ئەم سیستەمە دان بە مافی خوێندندا دەنێت بۆ ژنان. ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی بێکار و بەساڵاچوو و کەمئەندام دابین دەکات. شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکات. پشتگیری ژنان دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی خوێندەوارییەوە بەهێز بن. لە ٢٥ ساڵدا چەند جار دەوڵەتە سەرمایەدارەکان ناچار بوون بانک و کۆمپانیا گەورەکان بە نیشتمانی بکەن بۆ ئەوەی سیستمەکەیان بونیاد بنێن؟ ئەم دەستوەردانە لە ڕاستیدا پراکتیکێکی سۆسیالیستییە. سەرمایەداریش پێویستی بە چارەسەری سۆسیالیستی هەیە.
"سۆسیالیزم لەسەر بنەمای ڕاستی کۆمەڵگە چارەسەر پێشکەش دەکات"
دینا ئەلتائی ئاماژەی بەوەدا کە زیرەکی دەستکرد هەڕەشە لە هەندێک کێشە دەکات و ئەم دۆخە هێندەی تر دابەشبوونی چینایەتی قووڵتر دروست دەکات و وتی: لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا، دەستێوەردانی دەوڵەت لە شێوەی سۆسیالیزمدا ڕەنگە ببێتە شتێکی نەگەڕاوە، سۆسیالیزم چارەسەر پێشکەش دەکات لەسەر بنەمای ڕاستی کۆمەڵگە و تایبەتمەندییە ناوخۆییەکان، ڕکابەری لەناو نابات، بە پێچەوانەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی هانی دەدات.
چارەسەرێکی سۆسیالیستی بۆ ژنان
دینا ئەلتائی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سۆسیالیزم مافەکانی ژنان مسۆگەر دەکات، لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری دامەزراوە، بە پێچەوانەی سیستمی سەرمایەداری کە وا لە ژنان دەکات کارێکی زۆر بکەن و حەقدەستێکی کەمیان پێدەدات، سۆسیالیزم کاری ژنان بەکارناهێنێت و بەهێزکردنی کۆمەڵایەتی ژنان زۆر گرنگە.