غوفران ئەلڕاضی
بەغدا- هاوڵاتیانی ئێزدی لە شەنگال چەندین جار ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، دەوڵەتی تورک ڕۆژی ٧ی کانوونی یەکەم ئۆپەراسیۆنێکی دژی ناوچەکە دەستپێکرد و پاشان لە ١١ی کانوونی یەکەمدا، ئەنجومەنی گەلی شەنگالی خانەسۆر بۆردومان کرا.
بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و نیگەرانی و بێدەنگی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، خۆپیشاندان لە ناوچەکە ئەنجامدرا و ئاڵۆزی و شەڕ دروستبوو، لە ئەنجامدا ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی نەسرین حسێن و گەنجێکی دیکە بە ناوی ئەرداڵ بریندار بوون، هەروەها هەندێک ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیش بریندار هەبوون.
"ئەردۆغان هێڵە سوورەکانی لە عێراق تێپەڕاند"
ماجیدە ئەلئەرداوی، چالاکوانی سیاسی بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی خەون و خەیاڵەکانی ئەردۆغان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، "ئەردۆغان هێڵە سوورەکانی لە عێراقدا تێپەڕاندووە، ئێستا لە خەون و خەیاڵی فراوانبوونی داگیرکاریدا دەژی و هەوڵ دەدات قۆناغی گۆڕانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون و باوەڕی نێوان لایەنەکان دروستبکات".
ماجیدە ئەلئەرداوی، وتیشی: "بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بێدەنگە لە هەبوونی هێزەکانی دوژمن کە هەوڵ دەدەن ئاسایشی هاوڵاتیانی شەنگال لاواز بکەن".
سەبارەت بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووس نەسرین حوسێن، وتی: "بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی ژن نیگەرانییەکی گەورەیە، ئێمە نامانەوێت ئەو سەقامگیری و ئاسایشەی کە لەهەرێمدا دروستبووە تێکبشکێت".
لەچوارچێوەی مافە ڕەواکانی ڕادەربڕیندا هیچ پاساوێک نییە بۆ تەقەکردن و بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەیەک کەڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە.
موهناد عوتەبی وتەبێژی کوتلەی سیاسی ئەلنەهج نیگەرانی خۆی لەهەڵوێستی بێدەنگی حکومەت بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا دەردەبڕێت و وتی: "داوای لێبوردن دەکەم کە ئیرادەی حکومەت لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاک و سەروەری و گەلی عێراق ئەوەندە لاوازە".
"دەبێت حکومەتی عێراق گیانی هاوڵاتیانی عێراق بپارێزێت"
تەئکیدیشیکردەوە کەئەرکی حکومەت پاراستنی ژیان و ئارامی هاوڵاتیانە و پێویستە حکومەتی عێراق بەهەمانشێوە وەڵام بداتەوەو بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بوەستێنێت، هاوکات تیشکی خستەسەر گرنگی بەرپرسیاریەتی نێودەوڵەتی و وتی: "تورکیا بەهێرشە دووبارەکانی بۆسەر خاکی عێراق یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە".
دەبارەی برینداربوونی ڕۆژنامەنوس نەسرین حوسێن لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک، ڕۆژنامەنوس ئامنە عەبدولنەبی بە توندی ئەو کارەی شەرمەزار کرد و وتی: "ئێمە ئیدانەی بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بەتایبەتی ژنان دەکەین، لەکاتی ئاڵۆزییەکان ڕۆژنامەنوسان بە ئامانج دەگرن".
"ئامانج داگیرکردنە"
محەمەد شەبەکی سیاسەتمەدار، وتیشی: "ئامانجەکانی تورکیا لە موسڵ بە پشتیوانی چەتەکانی داعش لە کاتێکدا ڕوون بووەتەوە کە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەو چەتانە دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە ئاشتی بگەڕێتەوە شەنگال بە هاوکاری خەڵک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر شەڕێک بگرێت کە ئاشتی تێکبشکێنێت و هێزەکانی تورکیا سوود لەو دۆخە وەردەگرن.
سیاسەتمەدار محەمەد شەبەکی ڕایگەیاند کە داواکارییەکانی ئەردۆغان قۆناغێکی مێژوویی دەگرنە بەر چونکە موسڵ وەک پەیوەندی لەگەڵ عوسمانیەکان دەبینێت و لە دۆخێکی خەیاڵیدا دەژی کە بە خەونی گێڕانەوەی ئیمپراتۆریەتییە داگیرکەرییەکەیان نوێنەرایەتی دەکرێت.




