تورکیا بە دوای تاڵانکردنی سامانی لیبیا و دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی وزەی لیبیایە

تورکیا هەوڵدەدات کۆنترۆڵی ئەو سامانە بکات کە لیبیا بەدەستی دەهێنێت بە ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتنانەی کە مافی دەستوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتە و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەکەی پێدەبەخشێت.

هندیە ئەلعەشیبی

 

بنغازی - ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی کە تورکیا لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە گەڕان بەدوای غاز و نەوت ئەنجامدرا، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و بە پێشێلکردنی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ناویان برد.

 

 سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا، ڕاوێژکار عەقیلە ساڵح، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕەتکردنەوەی ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی تورکیا ڕاگەیاند، جەختی لە نایاسایی بوونی هەر ڕێککەوتنێک یان پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی کرد کە لەلایەن حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی بەسەرچووەوە ئەنجامدرابێت.

 

لە كاتێكدا میسر و یۆنان ڕەتكردنەوەی ئەم یاداشتنامەیەیان ڕاگەیاند، هەروەها دژایەتیكردنیان بۆ هەر چالاكیەك لە ناوچە كێشە لەسەرەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، هاوكات یەكێتی ئەوروپا ڕەتكردنەوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ڕاگەیاند، كە لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنە بوو كە توركیا پێشتر لەگەڵ حکومەتی نیشتمانی سێ ساڵ لەمەوبەر ڕێککەوتنی کردبوو، بە پێشێلکردنی یاسای دەریای نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافە سەروەرییەکانی چەند وڵاتێک دەزانێت.

 

تورکیا بە قۆستنەوەی حکومەتە لاوازە یەک لە دوای یەکەکان هەوڵدەدات سامانی لیبیا کۆنترۆڵ بکات

سەبارەت بەم ڕێککەوتنە، توێژەری سیاسی و سەرۆکی سەنتەری "وەشام" بۆ توێژینەوەی ژنان لە لیبیا، عەبر ئەمنەنا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بە قۆستنەوەی حکومەتە لاوازە یەک لە دوای یەکەکان هەوڵدەدات سامانی لیبیا کۆنترۆڵ بکات بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێک کە مافی نایاسایی پێدەبەخشێت، وتیشی، ئەو ڕێکەوتنە بەهۆی لاوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها لاوازی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لە تەرابلوس لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا.

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا ڕەتکردنەوەی خۆی ڕاگەیاندووە لەم ڕێکەوتنە پێشتر بەهۆی پێشێلکردنی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئەنجامدانی لەلایەن دەزگایەکی ناشەرعی کە نوێنەرایەتی لە حکومەتدا یەکێتی نیشتمانی دەکات ، کە چەند مانگێک لەمەوبەر متمانەی لێی وەرگیرا لەلایەن پەرلەمانی لیبیا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە پووچەڵە لە ڕووی یاساییەوە جێبەجێ ناکرێت.

 

عابر ئەمنەنا ڕوونیكردەوە كە ئەم رێككەوتنە مافی بەتوركیا داوە بۆ گەڕان بەدوای نەوت و غازدا لەناو ئاو و خاكەكانی لیبیا، كە گەورەترین کۆگای وزەی لەجیهاندا لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەشدا، رێكەوتنەكە هەنگاوێكی ستراتیژی گرنگ دەداتە توركیا لە كۆنتڕۆڵكردنی نەوت لە ناوچەكانی هەرێم و حکومەتی لیبیا، چونکە لیبیا حکومەتێکی لاوازە.

 

 لەڕووی سیاسییەوە بە بڕوای پسپۆڕان، ئەم ڕێکەوتنە ڕەنگە لە لایەکەوە گرژیی نێوان تورکیا و یۆنان زیاتر بکات، بە تایبەت دوای قەیرانی دوورگەکانی ئیجە، لە لایەکی دیکەش لە نێوان تورکیا و میسردا، لە ڕووی ئابوریشەوە تورکیا کاردەکات بۆ گەرەنتیکردنی زۆرترین بڕی نەوت و گاز لە پێشبینی هەر پێشهاتێکدا، چونکە زۆربەی خوێندنەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیا بەدەست کەمی وزە دەناڵێنێت، هەربۆیە ئەنقەرە هەوڵدەدات پشکێک لە کێڵگەکانی نەوت و گاز بەدەستبهێنێت، بە سوود وەرگرتن لە بوونی پێگەی سیاسی و سەربازیی تورکیا لەسەر خاکی لیبیا.

 

سەبارەت بە كاریگەریی ئەم رێككەوتنە لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووریی وڵات و وڵاتانی دراوسێ، عابر ئەمنەنا ڕایگەیاند، ئەم رێككەوتنە ڕاستەوخۆ  كاریگەری لەسەر ئابووری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە، لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان لە دەوری كەمی وزە، بە ئەنجام گەیاندنی ئەم جۆرە رێككەوتنانە کاریگەری لەسەر هەندێک لە وڵاتان دەبێت و مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دیکە دروست دەکات، چونکە تورکیا ڕەهەندێکی ستراتیژی و دەسەڵاتێکی ئابووریی هێرشبەری لە ناوچەکەدا هەیە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی یۆنان بۆ ئەو جۆرە ڕێککەوتنانە.

 

شەڕی ئۆكرانیا و ڕووسیا كە لە ٢٤ی مانگی شوباتی ڕابردوودا سەریهەڵدا، ئاستەنگی زۆری لەبەردەم چەند وڵاتێكی ئەوروپیدا دروستكردووە، بەتایبەتی سەبارەت بە دابینكردنی غاز و وزە، بەو پێیەی ئەم فایلە بووەتە بزوێنەری زۆرێک لە ڕێککەوتن و هاوپەیمانی لە ئێستادا لە نێوان چەند وڵاتێکدا.

 

لای خۆیەوە چالاكوانی سیاسی ئەسما فەدڵڵا پێیوابوو، ڕێككەوتنی توركیا لەگەڵ حكومەتی یەكڕیزی نیشتمانی، كە لەڕووی یاساییەوە كۆتایی بە ئیختیارەكەی هێنا، پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و یاسای دەریایە، وە ئەو پێی وابوو کە لیبیا دەوڵەتێکە کەموکوڕی لە سەروەریدا هەیە، بە تایبەت لەگەڵ بوونی بنکەی سەربازی بیانی لەسەر خاکەکەی، لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە بە تایبەتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەر ڕێککەوتنێک کە لەلایەن حکومەتی یەکێتی نیشتمانییەوە لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێت بە پێشێلکاری دادەنرێت و ڕێککەوتن نییە.

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عەبدولحەمید دەبەیبە ناتوانێت ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی واژۆ بکات کە مافی تەواوی خەڵک گەرەنتی بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تورکیا لایەنێکە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی لیبیا دەکات بۆ تاڵانکردنی سامانەکەی، بەتایبەت دوای ناردنی بەکرێگیراو و چەکداری بیانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای لیبیا لە ڕووی سەربازییەوە، لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆر لە ناوچەی ڕۆژئاوا لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەمەش پشتڕاستکرایەوە بە ڕاپۆرت و بەڵگەنامە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە چاودێری تورکیایان دەکرد هەزاران چەکداری بیانی دەنارد بۆ پشتیوانیکردن لە میلیشیا چەکدارەکان و گروپە تیرۆریستەکان لەو وڵاتەدا.

 

تورکیا لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنانەوە هەوڵدەدات لە ماوەی داهاتوودا، بە تایبەت لە ژێر کاریگەری قەیرانی وزەی جیهانی و گرانیی نرخی وزەدا پێداویستییەکانی خۆی بۆ نەوت و غاز مسۆگەر بکات، بەم شێوەیەش ئەم یاداشتە دەتوانێت ئەو دابینکردنە وزەیە دابین بکات کە ئەنقەرە پێویستی پێیەتی، بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی وزەی لیبیا.