ڕەنج و ئابوری
-
لانیا، هیوایەک لە شارۆچکەیەکی بێ خزمەتگوزارییەوە
لانیا دوکانێکی کەلتوری تایبەت بە خۆی کردووەتەوە، چەندین شیرینی جۆراوجۆر دروستدەکات، بە خەندەوە کڕیارەکانی بەڕێدەکات و خۆزگە دەخوازێت چیدی شارۆکەکەیان پشتگوێ نەخرێت.
-
بەنان ناسر: توانیم کار بکەم و هاوکاری دایکم بکەم
بەنان لە کارگەیەکدا لەگەڵ دایکی کار دەکات و دەڵێت "ئامادەم ئەو ژنانەی دەیانەوێت لەلامان کاربکەن، فێریان بکەم".
-
هاوکارییەکی ژنان لە سەمسور کرایەوە
لە سەمسور ژنان هاوکاری ژنانی گۆلباشییان کردەوەو ئەمینە کۆسەلەر، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری هاوبەشی ژنانی گوڵباشی ڕایگەیاند کەدەیانەوێت هانی ژنان بدەن بۆ بەرهەمهێنان لەگەڵ ئەو هاوکارییەی کە دایانناوە و لەو ڕووەوە داوایکرد کە لەهەموو شوێنێک هەنگاوی هاوکاری بگیرێتەبەر.
-
"ئەو خاکەی دوێنێ تۆپباران کرا، ئەمڕۆ تۆوی گەنمی تێدا دەپرژێنرێت"
زەهرا محەمەد، بەڕێوبەری لیژنەی ئابووریی ژنانی کۆنگرەی ستار باسی لە پرۆژە کشتوکاڵییەکانی کرد کە ئێستا دەستیان کردووە بە پڕژاندنی تۆو و وتی: "ئەو خاکەی دوێنێ لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە تۆپباران کرا، ئەمڕۆ تۆوی جۆ و گەنمی تێدا دەپرژێنرێت و لەجیاتی هەر تۆپێک گەنم بەرزدەبێتەوە و پڕ دەبێت لە تۆو".
-
"گرنگ نییە چەندت دەستدەکەوێت، گرنگ ئەوەیە نەوەستیت و کار بکەیت"
شەهلا ژنێکی ڕەنجکێشە و لەگەڵ ماڵەکەیدا فرۆشگایەکیش بەڕێوەدەبات، ئەو دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات و لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
-
نەسرین ناس: قەیرانەکان لە دڵی ئەردۆغانەوەیە
سیاسەتمەدار نەسرین ناس گۆڕانکارییەکانی نرخی دراوی بیانی ئەم دواییە و ڕاگەیاندنی بەرنامەی نوێی ئەردۆغانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ئەردۆغان سەیری بەرزبوونەوەی دۆلار دەکات لەسەر ئاستی ١٨.٥٠ لیرە، هۆشداری دا کە ئەمە ستراتیژی هەڵبژاردنی ئەردۆغانە و قەیرانەکە دەرفەتێکە بۆ ئەردۆغان.
-
"بەهۆی گەمارۆ و کەمی بارانەوە جوتیارانی شەهبا ئازار دەچێژن"
نیسرین محەمەد، بەڕێوبەری لیژنەی کشتوکاڵی هەرێمی عەفرین سەبارەت بە کاریگەری کەمی باران و گەمارۆکانی سەر کشتوکاڵ وتی: "ئەو سەختیانەی ئێستا لە نێو خەڵکدا ژیان دەکات، جگە لە کەمی باران، نەبوونی سووتەمەنیی هەروەها ئەو گەمارۆییەی کە هەیە بووەتە هۆی ئەوەی ئابووری کانتۆنەکە لە ٥٠ دابەزێت".
-
ئارمانج محەمەد: ئابووری ژنان پیشەی سروشتی ژنانی گەڕاندەوە و دەرفەتی کاری بۆ ڕەخساندوون
ئارمانج محەمەد بەڕێوەبەری ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار کاری ساڵێکی گەشەپێدانی ئابووری ژنانی هەڵسەنگاند هەروەها پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی ڕاگەیاند.
-
له باخچهی ماڵهوه، بۆ گهورهترین نهمامگهی خێزانی
ههڵاڵه حسێن خاوەنی نەمامگەی بڕوایە و لەگەڵ خێزانەکەیدا توانیویانە چەندین جۆر گوڵ و نەمام بەرهەمبهێنن.
-
نیگا عیزەت: نەخۆشی دایکم ڕێگری ناکات لەکارەکانم
شەقامێکی هەڵەبجە و گوزەرێکی پیاوانە، سەرجەم خاوەن دوکانەکان پیاون تەنها نیگا بە ئازایەتی و بوێری خۆی دوکانێکی پێداویستی ماڵی کردۆتەوە و کەسەرجەم پێداویستیەکانی ناوماڵی تیادا دەست دەکەوێت.
-
"بە کوبەیەک دەستم پێکرد و ئێستا خاوەنی ٤ چێشتخانەم "
ژنێکی چێشلێنەر ١٣ ساڵە خواردنگەی خۆی هەیە و تەنها خواردنی کوردەواری پێشکەشی میوانەکانی دەکات، مافی کارمەندە ژنەکانی دەپارێزێت و دەڵێت بە کوبەیەک دەستیپێکردووە و ئێستا خاوەنی ٤ خواردنگەیە.
-
ڕەوشی بازاڕی هونەری ژنان لە بامیان
سەلما ئەحمەدی: "بامیان ساردترین پارێزگایە و هیچ چالاکییەکی لە زستاندا نییە ئێستا ئێمە فرۆشتنمان نیە هەموو فرۆشتنەکانی بەرهەمە دەستییەکانی بامیان لەسەر بنەمای پارێزگاکانی ترەو کاتێک سارد دەبێت گەشتیاران نایەنە دەرەوە".
-
دەریاچەی ئابانت، جوانییە سروشتییەکەی بێ کۆتاییە
دەریاچەی ئابانت و دەوروبەری، کە وەک پارکی سروشتی لە ساڵی ١٩٨٨دا کەوتە ژێر چاودێریی و پاراستنەوە، شوێنێکی حەوانەوەیە بۆ گەشتیاران لە ناوچەیەکی دارستاناوی لەگەڵ ئۆکسجینی زیادە، هاوڵاتیان بەدەوری دەریاچەکە و دارستاندا دەڕۆن و هەوڵ دەدەن بە چێژوەرگرتن لە هەوای پاک خۆیان لە فشارەکانی ناوەندە شارستانییەکان بەدوور بگرن.
-
بە دروستکردنی پەنیر لە چەولیک ناو و دەنگی خۆی گەیاندە دەرەوەی وڵات
سەڤیم بەیاتکارا کە لە چەولیک دەژی دوکانێکی بە بەرهەمی شیر کردەوە و بە نرخاندنی بەرهەمەکان و دروستکردنی پەنیر و لوو و کەرە لە دوکانەکەیدا کە ساڵانێکە کار دەکات، لە دەرەوەی وڵات ناوبانگی خۆی بەدەست هێنا.
-
ژنانی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان بۆ بژیوی ژیانیان کاردەکەن
لە کەشێکی پایزی و سارددا لە باخێکی هەناری گوندی گوڵەخانە ژمارەیەکی زۆر ژنی ڕەنجکێش بەدیدەکران، سەردانمان کردن و بینیمان بە دڵخۆشیەوە خەریکی کارکردن و کۆکردنەوەی هەناری گوندەکەن.
-
لە گوندەکانی کۆبانێ کاتی کۆکردنەوەی زەیتونە
ژنانی گوندەکانی زیراڤک و بوبان لەبارەی کۆکردنەوەی زەیتون دەڵێن: "ئێمە دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی زەیتون، بەهۆی کەمی ئاو و کەمی بارانەوە، ئەمساڵ هەندێک شوێن کەمن و بەڵام تا ئێستاش بژێوی ژیان پەیدا دەکەین".
-
ژنانی سەمسور بە ئامادەکردنی ئاوی هەنار بژێوی ژیانیان دابین دەکەن
ئەو ژنانەی هەنار لە سەمسور دەچێنن، بە فرۆشتنی ئاوی هەنار بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، ژنانی کرێکار باس لەوە دەکەن کە ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرهەمهینانی کەمیکردووە، بۆیە ئەمساڵ داهاتەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
-
تورکیا، لە کۆی ٧.٩ ملیۆن کەس ٪٢٩.٧ی ژنن
بەپێی ڕاپۆرتی DISK-AR ژمارەی بێکاران ٧.٩ ملیۆن کەسە و بێکاری ژنان ٪٢٩.٧ی پێکدەهێنێت.
-
لە هەورامان وەرزی کۆکردنەوەی بەروبومی هەنارە
وەرزی پایزە و ژنانی هەورامان شانبەشانى پیاوان خەریکى کارکردن و کۆکردنەوەى بەروبوومى هەنارن.
-
ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ ماوەی ٤٠ ساڵە چاودێری ئەسپەکان دەکات
ساجیدا سلیمان ماوەی ٤٠ ساڵە چاودێری ئەسپەکانی کردووە و وەک منداڵەکانی گرنگی بە ئەسپەکانی دەدات.