ڕەنج و ئابوری
-
ژنانی ئاوارە ناچارن بە پارەیەکی کەم کاتێکی زۆر کار بکەن
ژنانی ئاوارەی سوریا لە پێدەشتەکانی شارەزووردا ناچارن بە پارەیەکی کەم کاتێکی زۆر کار بکەن، تا بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
-
ژینگەیەکی دۆستانەی کارکردن بۆ ژنانی کرێکار لە ئەردەن کاری بۆ دەکرێت
سەحەر عەلول، ئەندامی ڕێکخراوی سەداقە " هاوڕێیەتی" کە داکۆکی لە مافی ئابووری ژنان دەکات لە ئەردهن، دەڵێت ئامانجی ڕێکخراوەکە دابینکردنی ژینگەیەکی دۆستانەی کارکردنە بۆ ژنانی کرێکار.
-
ژنانی گەرمیان: بە ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت تورکیا ژێرخان و ئابوری ڕووخاندوە
ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت و نەبوونی داهات، گەندەڵی و خراپی باری ئابوری ژیانی هاوڵاتی قورس کردووە و ژنانی گەرمیانیش هەڵسەنگاندن بۆ هۆکاری قەیرانەکان و نەبوونی هەنگاوی چاکسازی لەلایەن حکومەتەوە دەکەن.
-
ساڵحە بە فرۆشتنی ماسی بژێوی ژیانی دابیندەکات
ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی بەنغازی بژێویان لەدەستدا و چوونە دەرەوە بۆ بازاڕی کار و هەموو ئەو بازرگانی و پیشانەی لە بەردەستدا بوون بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان لە باوەشی خۆیان گرت
-
ژنانی هەڵەبجە: بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و نەبوونی فلتەر هۆکارە بۆ گرانی بازاڕ
هاوڵاتیان بەهۆی گرانی بازاڕەوە کەمتر لە ساڵانی ڕابردوو ئامادەکاری بۆ جەژن دەکەن و ژنانیش پێیانوایە نەبوونی فلتەر و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەمی موچە هۆکارە بۆ گران بوونی شتومەک و ساغ نەبوونەوەیان.
-
"پێویستە پلانێکی تۆکمە بۆ کۆنترۆڵی بازاڕ دابنرێت"
ژنانی هەرێمی ڕاپەڕین لە گرانی نرخی پێداویستی و کاڵاکانی ڕۆژانە نیگەرانن و دەڵێن بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژن فرۆشیارەکان بە دڵی خۆیان نرخی کاڵاکان بەرز دەکەنەوە.
-
هاوڵاتیان گلەیی لە بەرزی نرخ دەکەن و ژنانی فرۆشیار هۆکارەکان دەخەنەڕوو
قەیرانی ئابوری و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و پێداویستی ژیانی هاوڵاتیانی قورسکردووە و گلەیی لە گرانی پیداویستییەکان دەکەن، ژنانی فرۆشیاریش دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخەکان گرێدراوە بە بەرزبوونەوەی دۆلار و ئەوانیش حەز بەو دۆخە ناکەن.
-
دوای چەندین ساڵ وەک جوتیارێک گەڕایەوە بۆ گوندەکەی
مەنسوجات ئۆزتورک لە گوندەکەی خۆی لە بناری چیای ئەندۆک دەژی، کە لە ساڵی ١٩٩٣دا سوتێنرا، لە مانگەکانی زستاندا بەهۆی کەمی خۆراک و ئاوەوە ناتوانێت لە ماڵەکەیدا لە زۆزان بمێنێتەوە.
-
مریەم، ژنێک لە نێوان ئاژەڵداری و شانۆدا
ژیانی مریەم وەک ژنێک لە نێوان ئاژەڵداری و شانۆدا دەگوزەرێت، دەڵێت: "شانۆ و ئاژەڵداری تەواوکەری منن و بە بوونی ئەوانەوە دەژیم، چونکە ژیانێکە خۆم سەربەستانە هەڵمبژاردووە".
-
حەلیمە حەسەن، لە ڕێگای گیادەرمانەوە چەندین نەخۆشی چارەسەر کردووە
بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی، حەلیمە حەسەن تەواوی ژیانی بۆ ناسینەوەی گیادەرمان تەرخانکردووە، تا بتوانێت چارەسەری زۆرترین نەخۆشەکانی پێبکات.
-
"خاوەن پێداویستی بوونم نەیتوانیوە لە کارکردن بموەستێنێت"
خانسا، ئەگەرچی خاوەن پێداویستی تایبەتە بەڵام کۆڵی نەداوە و بەردەوامە لە کارکردن، ئێستا شەتڵگەیەکی هەیە و ڕۆژانە پێوەی سەرقاڵ دەبێت و توانیویەتی ئاسودەی خۆی تێدا فەراهەم بکات.
-
نەشوا خولیای دیزاینکردنی کردە پیشەیەک بۆخۆی
نەشوا ئەلعەمودی خولیای خۆی لە دیزاینکردنی ئێکسسواراتدا کردە پیشەیەک و دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە دیزاینەری ئێکسسوارات.
-
لە خولێکدا ژنانی خورماتوو دەبنە خاوەنکار و بژێوی خۆیان
لە خولێکدا کە لە پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین و ئەنبار بەڕێوەدەچێت، ژنانی شارۆچکەی خورماتوو سودمەند دەبن و دەتوانن ببنە خاوەنکار و بژیوی خۆیان.
-
شلیک، میوەیەک کە بەرهەمی ڕەنجی دەستی ژنانی سنەیە
پارێزگای سنە بە یەکەم پارێزگای هەناردەکردنی شلیک لە سەرانسەری ئێران دادەنرێت، شلیکەکەی بە تام و چێژێکی تایبەت ناسراوە و بە دەستی ژنانی گوندنشین دێتە بەرهەم.
-
ژنانی گوندنشینی جەزائیر کار بۆ پەرەپێدانی ئابوری هەرێم دەکەن
ژنان لە ناوچە گوندنشینەکانی جەزائیر گەورەترین ڕێژەی هێزی کار لە کەرتی کشتوکاڵدا پێکدێنن، بە سەختی بەشدارن لە دابینکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک.
-
بەهار زیاتر لە ٣٠ ساڵە خەریکی نان و کولێرە کردنە
بەهار ساڵح هاوڵاتییەکی دانیشتووی سەیدسادقە، هەفتانە دەچێتە گوندەکەیان و بەکاری باخەوانی و نان کردنەوە خەریک دەبێت، وەک خۆی دەڵێت ٣٥ ساڵە نان و کولێرە دەکەم و لێی بێزار نابم.
-
کۆڵبەری سوتەمەنی مەترسی لەسەر ژیانی ژنانی ئاوارە دروستکردووە
ژنانی ئاوارەی گوندەکانی ئیدلب کە بەهۆی هەژارییەوە ناچارن کۆڵبەری سووتەمەنی بکەن، دەڵێن: "ناچارین لە سەختترین بارودۆخدا کار بۆ خێزانەکانمان بکەین".
-
"پەدەکە لە بەرژەوەندی خۆی سامانی وڵات بە تاڵانکردن دەدات"
بە فشاری دەوڵەتانی زلهێز دەوڵەتی عێراق بێدەنگە لە ئاست ئەو ڕێککەوتنە ژێر بە ژێرانەی کە پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر سامانی سروشتی هەرێمی کوردستان، لە بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی و دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی گشتی، ئەنجامیداوە.
-
ئێران، قەیرانی ئابوری و هەژاری تەنگی بە هاوڵاتیان هەڵچنیوە
بەهۆی قەیرانی ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لە ئێراندا، خێزانەکان ناچارن ژیانی ڕۆژانەیان لە شەقامەکاندا بە دەستفرۆشی و کۆکردنەوەی خاشاک بەسەرببەن.
-
گوڵشەن، خاوەن پێداویستی تایبەتە بەڵام لە هەوڵدان کۆڵ نادات
گوڵشەن توانای ڕێکردنی نییە، بەڵام یەکەمین ژنە لە سەیدسادق دوکانی گوڵی سروشتی دانابێت، لە ئێستاشدا دوکانێکی دیکەی کردووەتەوە.