سماقی چیاکانی چەولیگ بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ ژنان

ڕەمزیە کایا کە بۆ بژێوی ژیانی لە چیاکانی چەولیگ سماق کۆدەکاتەوە، دەڵێت: "هەر قۆناغێکی کۆکردنەوەی سماق پێویستی بە ڕەنج هەیە، ئێمە سوود لە نیعمەتەکانی خاکەکە وەردەگرین.

چەولیگ

 

لە چەولیگ کە بە بیانووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە دارستانەکانی وێران کراون، سروشت بە ڕۆحێکەوە کە لە هەموو شوێنێکدا سەوز بووەتەوە، خۆی نوێ دەکاتەوە، سماق یەکێکە لەو بەروبوومانەی کە لە چیای چەولیگ دەڕوێت و بووەتە سەرچاوەی داهات بۆ خەڵکەکەی، بەتایبەت بۆ ژنانی ناوچەکە.

 

لە چەولیگ ژنان ساڵانە لە مانگەکانی ئاب و ئەیلولدا بۆ کۆکردنەوەی سماق دەچنە چیاکان، ئەو ژنانەی کە لە کاتژمێرە زووەکانی بەیانیدا دەچنە چیاکان، دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی سماق دەکەن، کە پێی دەوترێت سماق شکاندنەوە، دواتر لەبەر خۆردا هەڵی دەخەن تا وشک دەبێتەوە، پاشان ورد دەکرێت و لە کیشە دەنرێت، تا ئامادەی فرۆشتن بێت.

 

"کارێکی زۆری دەوێت"

ڕەمزییە کایا کە لە گوندی ئیکزگۆل لە ناوچەی چەولیگ دەژی، بە سماق بژێوی ژیانی دابین دەکات، باسی لەوەکرد، سماق هەمیشە پێویستی بە ڕەنجی زۆر هەیە و تا مانگی ئەیلول لە شاخەکان دەستدەکەوێت، وتیشی: سوودەکانی سماق زۆرن، کاتێک دەخرێتە ناو خواردن، وا دەکات تامێکی خۆشی هەبێت و وەک دەرمانیش بەکاردێت، ئێمە بە هەموو شێوەیەک سماق بەکاردەهێنین، دوای ئەوەی کۆی دەکەینەوە و پاکی دەکەینەوە، ئامادەی دەکەین تا لە شارەکانی دیکە بیفرۆشین، ژنانی گوندیش ئەم کارە دەکەن، هەندێکیان بۆ خۆمان هەڵدەگرین و ئەوەی تریش دەفرۆشین، ئێمە ساڵانە ئەم کارە دەکەین و بژێوی ژیانمان لە ڕێگەیەوە دابین دەکەین، سوود لە نیعمەتی خاکەکە وەردەگرین و بە پارەکەی پێویستیەکانمان بەدی دێنین.