گروپی "خەونە بچووکەکان" ڕێگا بۆ لێهاتوویی و هونەریی ژنان دەکاتەوە

گروپی "خەونە بچووکەکان" هەوڵدەدەن بەهرەی ئەو ژنانەی کە بە مەرجێکی تایبەتدا تێدەپەڕن لە باوەش بکەن و ڕێگا بۆ لێهاتوویان دەکاتەوە.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- بەهۆی ئەو هەلومەرجە سەختەی ١١ ساڵی ڕابردوو، لە سوریادا ژنان ناچارن لەم جەنگەدا ڕێگایەکی ژیان دروستبکەن، گروپی "خەونە بچووکەکان" گروپێکن لەناو شەڕ و شۆڕشی سوریا دامەزرا، زیاتر لە ٦٠ ژن شوێنی خۆیان گرتووەتەوە، هەریەکەیان خاوەن هونەر و کاری تایبەت و جیاوازن کە بەشداری کۆمەڵگە دەکەن و هەر ئەوانیشن بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە پێیدا تێدەپەڕن بژێوی ژیانیان و خێزانەکانیان دابین دەکەن، سەبارەت بە دروستکردن و ئامانج و کارەکانی گروپی خەونە بچووکەکان، ئەو ژنانەی کە جێگەی خۆیان لە گروپەکەدا دەگرن بیروڕای خۆیان بڵاوکردەوە.

 

گروپەکە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە

فاتمە خەلیل، یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپی خەونە بچووکەکان، لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە گروپەکەدا بووە، ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ ١٣ ژن دەستی بە کارکردن کردووە، بەڵام ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە ٦٠ ژن و وتی: ئەو ژنانەی کە لە گروپی خەونە بچووکەکاندا جێگەی خۆیان دەگرنەوە، ئەوان لە پێکهاتە و ناوچە جیاوازەکانن، هەموومان پێکەوە کارەکانمان تەواو دەکەین و هەست دەکەین هەموومان یەک خێزانین.

 

فاتمە خەلیل، تیشکی خستەسەر شەشەمین پێشانگایان، کە لە نێوان ٢٨-٢٩ی کانوونی دووەم لە هۆڵی مێریلاند لە شاری قامیشلۆ، باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەکرد کە پیشانگاکەیان بایەخێکی زۆری هەبوو و وتی: جیاوازی پێشانگاکەی ئەمساڵ ئەوەیە کە فۆتۆگرافەرانی گەنجیش بە بەرهەمەکانیان بەشداریان کردین و بەرهەمەکانیان پێشکەش کردین زۆر ژنی بەهرەمەند و بەتوانا هەن کە دەرفەتی گەشەکردنیان نییە، لە هەمان کاتدا، ئەوان دەیانەوێت بژێوی ژیانیان دابین بکەن، دروستکردنی گروپی خەونە بچووکەکان دەرفەتێکی گەشەپێدان بوو بۆ زۆرێک لە ژنان بۆ سەلماندنی خۆیان بە سایەی ئەم گروپە، ژنان توانیان لەسەرپێی خۆیان بووەستن و هەنگاوی یەکەم بگرنەبەر.

 

"بەرهەمەکانمان شتی دێرینن"

فاتمە خەلیل ئاماژەی بەوەدا کە هەموو جۆرە هونەر و لێهاتووییەکە لە ناو گروپی خەونە بچووکەکاندا دەبینرێت و تیشکی خستەسەر کارەکتەری کەلەپوور و دێرینی کە لە بەرهەمەکانیاندا گەشە دەکات و هاوکات داوای لە ژنان کرد کە پڕۆژەیان هەبێت و وتی: لێرە کاری جۆراوجۆر هەن، دوورینی جلوبەرگ، گۆڕینی شتە کۆنەکان و دروستکردنی شتی نوێ لێیان و وێنەکێشان و دروستکردنی شیرینی و دروستکردنی مۆم و بڕینی خوری و کاری دەستی و چەندین کاری تایبەت و جوان کە ژنان دروستی دەکەن، لەو بارودۆخەی تێیدەپەڕێنین پێویستیمان بە ژنان هەیە کە خاوەنی کار و سەرمایەیەکی سەربەخۆ بن و بتوانین پشتگیری یەکتر بکەین بۆ ئەوەی پێکەوە سەربکەوین.

 

بە تابلۆکانی ڕەنگی دایە کۆمەڵە خەونی بچووکەکان

هیلاز عومەر، وێنەکێشی گەنج کە ماوەی مانگێکە لەگەڵ گروپی خەونە بچووکەکاندایە و ئێستا بە کار و تابلۆکانی بەشداری پێشانگاکە بووە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی: من لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە خەریکی وێنەکێشان و نووسینم و شوێنم لە شانۆدا گرتووە، بە دڵنیاییەوە، بەشداری کردن لە گروپی خەونە بچووکەکان هەنگاوێکی باشە بۆ من بۆ ئەوەی خۆم پەرە پێ بدەم، لە ڕابردوودا هیچ گرووپێکی لەو جۆرە نەبوو بۆ یارمەتیدانی ژنان، بەڵام ئێستا بوونیان هەیە، بەو شێوەیەی کە وێنە دەکێشم لەگەڵیدا، ئەو ڕاستییەی کە ئێمە پێیدا تێدەپەڕین و بارودۆخی ئێستا، ئەم شێوازەش خۆی لە بەرهەمەکانی مندا بەرجەستە دەکات، هەروەها پەیامم هەیە بۆ ئەوەی ژنان ویست و ئیرادەیان هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

 

چوکلێتەکان بە شێوەیەکی سروشتی دروستدەکات

لەلایەکی ترەوە ڕانیا حەسەن کە بەشێوەیەکی سروشتی و جیاواز شوکولاتە دروست دەکات بۆ جاری دووەم بە بەرهەمەکانی لەگەڵ گروپی خەونە بچووکەکاندا بووە، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم گروپە ڕێگایەکە بۆ ئاڵوگۆری ئەزموون و بەهرەکان و وتی: کاتێک لە کارەکەم خانەنشین بووم، نەمویست بەبێ کار لە ماڵەوە دانیشم، من حەز دەکەم لە دروستکردنی شوکولاتە کار بکەم، بۆیە من ئەم ڕێگایەم هەڵبژارد، منداڵەکانم و هاوڕێکانم پشتگیریان کردم،  کارەکەم لە ماڵەوە سنووردار بوو، من چوومە ناو ئەم گرووپەوە بۆ ئەوەی زیاتر کارەکانم بناسن، ئەم گروپە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئاڵوگۆری ئەزموون و بەهرە لەنێوان ژناندا، هەروەها خواستی خەڵک لە سەر بەرهەمەکانمان باشە، ئامانجی داهاتووی من کردنەوەی دووکانێکە و یارمەتی ژنان بدەم.

 

قوماشەکان دەڕازێنێتەوە

سۆزدار کەنان لە شاری قامیشلۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە قوماش بە شێوازی تایبەت و سەرنجڕاکێش دەڕازێنێتەوە، ئاماژەی بەوەکرد خۆشحاڵ بوو بە بەشێک لە پڕۆژەی خەونە بچووکەکان بۆ زیاتر ناسینی کارەکانی و وتی: نزیکەی ساڵێکە کە دەستم بەم کارە کردووە، لە منداڵییەوە سەرنجی ڕاکێشام، خۆشەویستییەکی لە ناخمدا بنیات ناوە، چی لەمن داوابکرێت بە پێی داواکاری دەیکەم ئەوەیە کە من قوماشەکان دەڕازێننمەوە، کاتژمێر و وێنە دەرازینمەوەو زۆر شتی جیاواز و سەرنجڕاکێش دروست دەکەم، ئەو تەحەدایەی کە ئازارم دەدات لە ڕووی دابین کردنی ئامێرەکان و نرخەکانیان، ئەمە ڕێگە دەدات نرخی بەرهەمەکە بەرز بێت، لەم کارەدا ماندووییەکی زۆر هەیە، هەرچەندە کارەکەم زۆر خۆش دەوێت، بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا بەشداری گروپیکی وام کرد، ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی خەڵک کارەکەم بناسن و بزانن ئێمە چی پێشکەش دەکەین، کاتێک مرۆڤ بەهرە یان هونەرێکی هەیە، ئەوا بەهای ئەو کەسە دروست دەبێت و دەزانێت شتێکی باش دەبەخشێت.