لە تورکیا کار و ژیانی ژنان نابیندرێت

حەنیفە کارداش، هاوسەرۆکی لقی دووی "دیسک گەنەڵ ئیش" لە ئامەد ئاماژەی بەوەدا کە ١٠٨ ژن لە کاتی کارکردندا لە ساڵی ٢٠٢٢ گیانیان لەدەستداوەو سەرەڕای ئەوەش هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوە و ژیانی کرێکاران نەبیندراوە.

مەدینە مامەدئۆغڵۆ

 

ئامەد- بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی "ئیشیگ" ساڵی ڕابردوو یەک هەزارو ٨٤٣ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ١٠٨ کرێکاریان ژن و ٣٧ کرێکاری منداڵ بوون، ئەو ژنانەی کە شوێنی کاریان نییە و لە کاری دامەزراوەکان دوورخراونەتەوە، ناچارن لە وەرزەکاندا کار بکەن یان لە کارگەکاندا کار بکەن.

 

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ژنانی کارکەر کاری کشتوکاڵ و پەروەردە و بازرگانی و فەرمانگە و کانزا و گواستنەوە و تەندروستی و کاری گشتی بەم شێوەیە دەکەن: "ئامارەکانی SGK دەری دەخەن کە مردنی ژنان لە ڕووداوەکانی کاردا بە گشتی لە سەدا دوو نیشاندراوە، بەڵام  دەرفەتی کەم و سنوردارمان هەیە بۆ ئەوەی بزانین ژمارەی ئەو ژنانەی لە ڕووداوەکانی کاردا گیانیان لە دەست داوە ٣-٤ ئەوەندە زیاترە، چونکە ئەم ڕووداوە لە کاری کشتوکاڵیدا ڕوو دەدات و ئەو کەسانە (بێ دڵنیایی) تۆمار نەکراون لە لایەکی دیکەوە، هەروەها مردنی چەندین ژن بە زانیاری دەوروبەر تۆمار دەکەین بەم شێوەیە تێدەگەین کە مردنی کرێکارە ژنەکان شاراوەیەو ناکەوێتە چاپەمەنییەکانەوە"،  هەروەها ڕاپۆرتەکە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ژمارەی زۆری کرێکارە کۆچبەرەکان و رایدەگەیەنێت کە ٩٠ کرێکاری کۆچبەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا گیانیان لەدەستداوە.

 

حەنیفە کارداش، هاوسەرۆکی لقی دووی دیسک لە ئامەد ئەو پرسەی هەڵسەنگاند و ڕەخنەی لە سیاسەتی دەسەڵات بۆ کرێکاران گرت.

 

"کفنەکەیان لەگەڵ ئەواندایە"

حەنیفە کارداش ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ساڵێکدا ١٠٨ کرێکاری ژن گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژنانەی کە لە وەرزەکەدا کاری کشتوکاڵی دەکەن مردن دەخەنە بەرچاوی خۆیان و دەچن بۆ کارکردن، وتی: "ئەو ژنانەی کە دەچن بۆ کار، کفنەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەنە شارەکان کاتێک دەچنە سەر کار، هەم لە ڕێگاو هەم لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداو دەبن، ساڵی ڕابردوو گیان لەدەستدانی کرێکارانیژنی کشتوکاڵی و پاککردنەوەی ماڵان زیادی کرد، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا زۆر ژن بۆ پاککردنەوە چووبوونە ماڵان و بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لە دەست داوە، کە سەرنجی ئێمەی ڕاکێشاوە، ژنان بەم کارە مەترسیدارانە کار دەکەن بە پارەیەکی زۆر کەم کە لە بەرامبەر کارەکانیاندا نییەو کارەکانیان مەترسیدارن".

 

"شوێنی ژنانی دامەزراو لەناودەبرێت"

حەنیفە کارداش، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەهەر شوێنێک جیاکاریی ڕەگەزی هەبێت، ناوی ژنان پشتگوێ دەخرێن و وتی: "ئەو ژنانەی شوێنی دامەزراندنیان لەناوبراوە، کە شوێنی کارەکانیان داخراوە، ناچارن کار بۆ بژێوی ژیانیان بکەن، زۆربەی ئەم ئیشانە بێ دڵنیایین، ژنان ناچارن لە کارگەکاندا کار بکەن، لەو شوێنانەی کە خراپ بەکارهێنان هەیە لەو شوێنانەدا جیاوازی هەیە پیاوان دەرفەتی کارکردن بە ژنان نادەن، زۆرترین هەلی کار دەدەن بە پیاوان لە بەرنامەی کاردا، پیاوی زیاتر دامەزراون ئەمە هەروەها کاری نادڵنیای لەبەردەم ئێمە دەهێنێت".

 

"بۆ شوێنی کاری ژنان کارمان دەبێت "

حەنیفە کارداش ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر ژیانی کرێکاران پشتگوێ دەخرێت و داوایکرد هەنگاوی کاریگەر بنرێت، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ژنان نەک هەر بەدەست هەژموونی نێرەوە دەناڵێنن، بەڵکو بەهۆی ئەوەی کە ناچارن لە هەلومەرجێکی سەختدا کار بکەن، ئەوان قوربانی کاریشن، هیچ ڕێوشوێنێک لەم بوارەدا نەگیراوە، کارکردن لە تەمەنی منداڵدا هەموو کێشەکانە بۆ ئەوەی ڕێگە لە مردن بگیرێت، دەبێت هەندێک شت بگۆڕدرێن، پێویستە هەلی باش بۆ کار دروست بکرێت، وەک کارەکەیان مردنی کرێکاران نابینرێت ئێمە وەک سەندیکا هەوڵمان دەبێت بۆ کارکردن بۆ ژنان، ئێمە لەگەڵ زۆرێک لە ژنانی کرێکار کۆدەبینەوە و گفتوگۆ لەسەر شێواز و ڕێبازەکان دەکەین".