بەهێزکردنی ئابووری ژنان پێشێلکارییەکانی سەریان ڕەت دەکاتەوە

هیند ئیسماعیل، پارێزەر دووپاتی کردەوە کە بەهێزکردنی ئابووری یەکێکە لەو کەرەستە گرنگانەی کە دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکانی ژنان چارەسەر بکات، بەو پێیەی وایان لێدەکات بتوانن هەر پێشێلکارییەک کە تووشی دەبن ڕەت بکەنەوە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- زۆرێک لە دامەزراوەکان لە میسر کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ڕزگاریان بێت لەو فشار و پێشێلکارییە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕەنگە تووشی ببن، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی داراییان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان یان منداڵەکانیان.

 

پارێزگای ئەسکەندەریە لە وڵاتی میسر دۆخێکی جیاوازی هەیە، ژنان هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ دەستکەوتەکانیان دەکەن و هۆشیاری ژنان لەو پارێزگایەدا بەرزە و گرنگی بە دابینکردنی ئابووری سەربەخۆی خۆیان دەدەن، لەمەشدا پێشەنگایەتی بواری کارگێڕی و پێداویستییەکانی بازاڕی کار بۆ ژنانی دیکە دەکەن، ئەو ئەزمونانەی هەیانە دەیگوازنەوە و ئەنجامی ڕاستەقینەی بەدەستهێناوە، بە تایبەت لە نێوان کچانی تەمەنی ٢٠-٣٠ ساڵ.

 

بەهێزکردنی ژنان لە پارێزگای ئەسکەندەریە هەبوونێکی دیارە

هیند ئیسماعیل، پارێزەر و دیزاینەری جلوبەرگ باس لە بازاڕی کاری ژنان دەکات لە ئەسکەندەرییە، کە ژنانی گەنجی تەمەن ٢٠-٣٠ ساڵ بەڕێوەی دەبەن و بە سەرچاوەیەکی سەقامگیری داهات بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆیان و خێزانەکانیان لە قەڵەم دەدەن، بەهێزکردنی ئابووری مافەکانی ژنان زامن دەکات و لە دەسەڵاتی ئەوانی دیکە ڕزگاریان دەکات، توانای بڕیاردانیان پێدەبەخشێت و توندوتیژی جەستەیی و ئەخلاقی ڕەت دەکاتەوە، ژنان لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا دەکەن و پێشتر ڕاهێنانی دیکەیان وەرگرتووە، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە هەوڵبدات ئەزموونەکانی بگوازێتەوە بۆ ژنانی دەوروبەری.

 

چەندین ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی ژنان هەن

هیند ئیسماعیل خستیەڕوو، بواری فێربوون کراوەیە و پاڵپشتی ژنان هەیە بۆ ژنان بە مەبەستی یارمەتیدانیان بۆ بەدەستهێنانی ئەو لێهاتووییانەی کە لە ڕووی ئابوورییەوە توانایان پێدەبەخشن و داهاتی بەردەوامیان بۆ دابین دەکەن لە ڕێگەی پڕۆژەی کورت و درێژخایەنەوە، ئینتەرنێت یەکێکە لەو ئامرازە بێبەرامبەرانەی کە بەشدارە لە گۆڕینی ژیانی ژنان، هەروەها پێشتر زۆرێک لە کارامەییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەرەی پێدراوە، کە چەندین خول و بەرنامەی پەروەردەیی لەخۆدەگرێت، جگە لە کارەکان لەلایەن کۆمەڵەکانەوە دابین دەکرێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، پرسی دیزاینکردنی جلوبەرگ ناسنامەی خۆی بە هەر ئافرەتێک دەبەخشێت، جگە لەوەی دیزاینکردنی ئەوەی لەگەڵیدا بگونجێت و بەکارهێنانی کەرەستەی دڵخوازی خۆی، ئەمەش بۆتە پێویستییەک بۆ ئەوە، کار دەکات بۆ گواستنەوەی ئەزموون و گەشتی فێربوونی بۆ هاوکارەکانی و ئەوانە لە دەوروبەری ئەودا.

 

تێڕوانینی هەڵە پیاوان لە ئابووری سەربەخۆی ژنان دەترسێنێت

کاتێک ژنێک دەبێتە خاوەنی ئابووری سەربەخۆ تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە گۆڕانی ژنان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیانی تایبەتی خۆیان دروستبووە، بەڵام ئەمە پێچەوانەی دۆخی هەبووە و ئەم چەواشەکارییە بە زۆری پیاوان بەکاریدەهێنن بۆ بەردەوامی دان بە هەژموونی خۆیان بەسەر ژناندا، هیند ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا کە پیاوان هەوڵدەدەن ڕێگری لە بەهێزکردنی ئابووری ژنان بکەن و بۆ ئەمەش چەندین پڕوپاگەندەیان هەیە.

 

ئاستەنگەکانی بەردەم بەهێزکردنی ئابووری ژنان و ئەگەری چارەسەرەکان

سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ژنان بوونەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەهێزکردنی ئابوورییان، هیند ئیسماعیل دەڵێت: ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان لە پارێزگای ئەسکەندەریە هۆشیارییەکی ئەوتۆیان نییە بۆ ئەوەی ڕێگە بە ژنان بدەن بە ئازادی کاربکەن و خەونەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئابووری بەدیبهێنن، هەروەها لەبەرئەوەی پارێزگاکە بچوکە لە قەبارەدا، بۆیە دەتوانرێت ئەم ڕاستینەیە بگۆڕدرێت و کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەم بکرێنەوە، هەروەها هەندێک لە پیاوان هەموو ئەو ئامرازانە دابین دەکەن بۆ ئەوەی ژنان لە ماڵەوە کار بکەن لە ترسی بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر، ئەمەش شتێکە پێویستی بە چاک کردن و گۆڕانکاری هەیە.