هەڵەبجە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٦ی ئایار، لە پارێزگای هەڵەبجە بەشی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پێشانگەیەکی شێوەکاری بە ناوی "ژنەکان هەر پەنجەیەکیان ڕەنگێکی لێ دەڕژێت" بۆ ١٣ ژنی شێوەکار کردەوەو بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و وابڕیارە بکریتە نەریتیکی سالانەو لەچەند شارو شارۆچکەیەکی کوردستان نمایش بکریت.
لە پێشانگەکەدا ٢٦ تابلۆ بە هەست و پیناسەی ژنان نەخشینرا بوون و لەو بارەیەوە سۆزیار مەحمود، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکان و مامۆست بە کۆمەڵێک تابلۆ بەشداربووە و وتی: کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگانە بۆ ئیمە زۆر باشە بۆ کڕین و فرۆشتن، هەروەها تابلۆو وینەکیشەکان و نەبووە بە باو بەڵام لەم پێشانگەیانەدا ئەتوانین کارەکانمان بسازینێن و بە بینەریان بناسێنین.
سۆلین سەردار، هونەرمەند وتی: دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانم ، ئێستا مامۆستام و لەپال پیشەی مامۆستایەتیما خەریکی بەهرەی خۆمم، ئەم پێشانگەیانە بۆ ئیمە زۆر گرنگن چونکە بەردەوام خەریکی کار کردنین و توانای خۆمان لە پێشانگەکان پیشان دەدەین، بینیەریش بە بە حەزو ئارەزوەوە سەیری کارەکانمان دەکەن.
سەبارەت بەوەی تاچەن ژن بوون لە تابلۆکاندا ڕەنگ دەداتەوە سۆلین سەردار وتی: هەرچەندە تابلۆکانی من لە سروشتەوە نزیکن بەلام توانیومە چەندین ڕەنگی جیاواز بەکاربهێنم.




