گروپی هیوا لە ڕۆژهەڵاتەوە شانۆیی "ئاژەڵ"یان لە سلێمانی پێشکەشکرد

گروپی هیوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتوونەتە باشووری کوردستان و شانۆیی "ئاژەڵ"یان لە بارەی توندوتیژی دژی ژنان نمایشکرد.

سلێمانی

 

ئێوارەی دوێنێ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، گروپی هیوا، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوونەتە باشووری کوردستان، شانۆیی "ئاژەڵ"یان بە هاوکاری گروپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە و سەرپەرشتی گەزیزە عومەر نمایشکرد.

 

شانۆییەکە باس لە توندوتیژییەکان دژ بە ژنان دەکات و ئامانجی گروپەکەش لە پێشکەشکردنی شانۆییەکە کەمکردنەوەی توندوتیژی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە لە زیان و لێکەوتەکانی توندوتیژی.