سازگار بە تێکەڵکردنی ڕەنگەکان هونەر دەخوڵقێنێت
ورد له كاركردن و به ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ خه‌ریكی دروستكردنی داواكاری کڕیارەکانییەتی، سازگار محەمەد دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌رچووی په‌یمانگایه، بەهۆی دانەمەزراندنییەوە ده‌ستی بە هونەری ڕایزین کردووە.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- سازگار محەمەد وەک باسی دەکا لە پاش دەرچوونی هەوڵیداوە کاری دەستبکەوێت بەڵام نەیتوانیوە، ماوەیەک کاری وەرگێڕانی کردووە و سەرکەوتوو نەبووە.
سازگار محەمەد دوای ئەوەی هاوسەرگیری دەکات، دەستدەکات بە کاری هونەریی ڕایزین و لە ڕێگەی یوتوبەوە خۆی فێرکردووە، سەرەتا کاتێک سازگار ماددەکانی دەستدەکەوێت بە باشی نازانێت بەکاریان بهێنیت، دواتر بە هەوڵی زیاتر خۆی فێردەکات و برەو بە کارەکانی دەدات.
هونه‌ری رایزین چیه؟
وەک سازگار محەمەد بۆی باسکردین ڕایزین دوو ماددەی کیمیایین بە ناوەکانی ڕایزین و هاردنەر، دوو ماددەی تازەن و تۆکمەن، "ڕایزینی سروشتیمان زۆرە، بەڵام بەکارهێنانی جیاوازە.
هونه‌ری ڕایزین به‌شێكه له هونه‌ر و له‌گه‌ڵ دونیای ڕه‌نگدا تێكهڵدەکرێت، ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کاردەکەن پێویستە حەز و خولیایان هەبێت و دەست و پەنجەیان لەگەڵ ڕەنگەکاندا نەرم ببێت، سازگار محەمەد باس لەوەدەکات كاره‌كه‌ی دونیایه‌كی فراوانی هه‌یه و سه‌ره‌تا كه ده‌ستیپێكردووه ته‌نها تابلۆیه‌كی كردووه و تێکچووه به‌ڵام ئێستا مه‌دالیا و جوانکاری ناوماڵ و وێنەی سەرئاوێنە و پێویستی زیاتری پێ دروستدەکات.
ژنان ئەوەی خولیایانه پێویسته بیگه‌یه‌ننه ئامانج
ژنانی هه‌ڵەبجه چه‌ندە ناوچەکەیان دوورەدەست بێت بەڵام توانیویانە کار بۆخۆیان پەیدا بکەن، سازگار محەمەد نمونەیەکە و باس لەوەدەکات سەرەتا چەندە کارەکەم بچوک بوو، بەڵام ئێستا دەستخۆشی زۆرم بۆدێت.
ت.پ