پێشانگای گروپی فۆتۆگرافەرانی ئارتا لە شاری سەقز

پێشانگای فۆتۆگرافی ژنانی ئێران لە لایەن گرووپی فۆتۆگرافەرەکانی ئارتا لە شاری سەقز بەڕێوە چوو.

سەقز

 

پێشانگای گروپی فۆتۆگرافەرانی ئارتا لە ٢٦ تا ٣٠ ئاب ڕۆژانە لەکاتژمێر ٦ تا ٩ لە سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایشکرا.

پێشانگای فۆتۆگرافی ژنانی ئێران کە سێهەمین پێشانگای ژنانی فۆتۆگرافەری ئێرانە، ئەمجارەیان لە لایەن گرووپی فۆتۆگرافەرانی ئارتا لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە خەڵکی کرا.

 

گروپی فۆتۆگرافه‌رانی ئارتا به‌نیازن پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی ژنان له‌ پێنج شار به‌ڕێوه‌به‌ن و له‌نێو ئه‌وانه‌شدا به‌رهه‌می فۆتۆگرافه‌رانی ژن له‌ سه‌رجه‌م شاره‌کانی ئێران تیایدا بەشداری پێکراوە‌.

 

بابەتی بەرهەمەکانی ناو پێشانگاکە بەخۆڕاییە، هەروەها بەرهەمەکان لە کامێرای فۆتۆگرافی و فۆتۆگرافی مۆبایلەوە وەرگیراون. ئامادەبوونی خاوەنی بەرهەمەکە لە پێشانگاکەدا ئیختیارییە، هەر بۆیەش ژنان لە هەموو ئێرانەوە بەرهەمەکانیان ناردووە و بەشێکی زۆریان خۆیان ئامادە نەبوون.

 

ئەم پێنج پێشانگایە لەلایەن جەعفەر محەممەدی نژاد خەڵکی شاری نەقدە بەڕێوەدەبرێت و ئەو بەڕێوەبەری گروپی فۆتۆگرافەرانی ئارتەیە، بڕیارە لە داهاتووشدا لە شارەکانی دیکەی وەک مەریوان، مەهاباد، بوکان نمایش بکرێن.