سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گروپی "ئێمە"ی خۆراسانی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتنە باشوری کوردستان و لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٨ی ئادار لە بەردەقارەمان بەشداری دەکەن.
گروپی "ئێمە" بە پێشکەشکردنی گۆرانی "وڵاتی من" بانگێشتی ژنان و هاوڵاتیان دەکات کە بەشداری ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٨ی ئادار ببن لە بەردەقارەمان.
سبەینێ ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، ئاهەنگێکی گەورە بە دروشمی "بە ڕۆحی ٨ی ئادار، داگیرکاری و نۆکەری تێکدەشکێنین، ئازادی ژن مسۆگەر دەکەین" و بە بەشداری گروپی هونەری ژنما لە باکوری کوردستان، گروپی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەندان ژینا سەقزی و عادل هەورامی لە بەردەقارەمان ساز دەکات.
ت.پ



