ڕۆژی ٢ ئادار بە ڕۆژی کلتوری بەلوچستان دادەنرێت
لە ئێران ڕۆژی ٢ ئادار بە ڕۆژی کلتوری بەلوچستان دادەنرێت و هەموو بەلوچستانییەکان لە هەر شوێنێکی جیهان بن ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن، لەم ڕۆژەدا بە ئەنجامدانی مەراسیم و ئاهەنگی نەریتی، کلتوری تایبەتی خۆیان بە جیهان نیشان دەدەن. ناوەندی هەواڵ
لە ئێران ڕۆژی ٢ ئادار بە ڕۆژی کلتوری بەلوچستان دادەنرێت و هەموو بەلوچستانییەکان لە هەر شوێنێکی جیهان بن ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن، لەم ڕۆژەدا بە ئەنجامدانی مەراسیم و ئاهەنگی نەریتی، کلتوری تایبەتی خۆیان بە جیهان نیشان دەدەن.
ناوەندی هەواڵ
لە ٢ ی ئاداری ساڵی ٢٠١٠، ڕێکخراوی خوێندکارانی بەلوچی ئازاد لە زانکۆی خدری ڕۆژهەڵاتی بەلوچستان، کۆنفرانسێکیان ساز کرد تایبەت بە ناساندنی کلتوری بەلوچ، بەڵام حکومەت ئەم کۆنفڕانسە ئاساییەی بە مەترسی ئەمنی بینی و هێرشی کردە سەریان.
بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکاندا دوو خوێندکار کوژران و ٣٥ خوێندکاری دیکەش برینداربوون.
دوابەدوای ڕوداوەکە ڕێکخراوی خوێندکارانی بەلوچی ئازاد لەپاکستان ڕێکخراوێکی قەدەغەکراویان ڕاگەیاندو سەرکردەکانیشی یەک لەدوای یەک دەستگیرکران، هەر لەو ساڵە بەدواوە ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانی کلتوری بەلوچ ناسرا، ڕۆژی جیهانی مانای ئەوەیە کە بەلوچیەکان لە سەرتاسەری جیهان ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن.
لەم ساڵانەی دواییدا ڕۆژی نەتەوەیی و جیهانی کلتوری بەلوچ لە پاکستان و میدیاکانی پاکستان و بەرپرسانی حکومی تا ڕادەیەک ناسێنراوەو وەک پێشتر ڕێگری لەبەردەم ئەو یادەدا نەماوە.
ئەم ڕۆژە لەئێستادا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکوری بەلوچستان و بەحرەین و عومان و ئیمارات و عەرەبستانی سعودی و هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەلوچستانییەکان تێیدا دەژین پیرۆز دەکرێت، گرنگی ئاهەنگگێڕانی ڕۆژی کلتوری بەلوچ لەڕۆژئاوای بەلوچستان لەوڵاتانی تر بە گرنگتر دادەنرێت، چونکە لەماوەی دوو سەردەمی حوکمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی یەکخستنی ناسنامەی نەتەوەکان بەجدی پەیڕەو کراوە، بۆیە زۆر گرنگە کە چالاکوانان و هونەرمەندان و خوێندکاران و زانایان و مامۆستایان، پیاوان و ژنان و شارنشینان و لادێنشینان پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی خۆیان بکەن و لەم ڕێگەیەوە بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی کلتوری بەلوچ هەوڵەکانیان بەردەوامی پێبدەن.