هونەرمەند مەروە عەبد ئەلمونیم دەستپێشخەرییەکی بۆ وێنەگرتن دەستپێکرد

وێنەکێش مەروە عەبد ئەلمونیم باسی لەوەکرد دەربڕینی خۆد لە ڕێگەی وێنەوە یەکێکە لە گرنگترین بیرۆکە پزیشکییە پەسەندکراوەکان بۆ زۆرێک لە پزیشکەکان.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- وێنەکێش مەروە عەبد ئەلمونیم دەستپێشخەرییەکی بەناوی "حصة الرسم" دەستپێکرد کە پێکدێت لە گوزارشت کرد لە خود لە ڕێگەی وێنەوە، پڕۆژەکەشی بردووەتەوە چەندین گوند و ناوچە، منداڵان لە خۆی کۆدەکاتەوە و وایان لێدەکات بتوانن لە ڕێگەی وێنە و کێشانەوە بیرکردنەوە و هەستەکانیان دەرببڕن.

 

مەروە ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی دەستپێشخەرییەکە لە ئەنجامی خواستی خۆیەوە دروستبووە بۆ دەربڕینی هەستی خۆی بەوێنە، وتی: هەموو کەسێک مافی خۆیەتی بەو جۆرەی کە بۆی گونجاوە خۆی دەرببڕێت، هونەری پلاستیک لە میسردا هێڵێکی ڕوون پەیڕەو ناکات و جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان شارەزایانیدا هەیە، لە ئێستادا جیاوازییەکی وەها لە نێوان وەرگر و هونەرمەنددا هەیە کە چیتر جەماوەرێکی زۆریان لە دەور نییە، هەرچەندە شارستانی میسری زۆر پشت بە دەربڕینی وێنە دەبەستێتەوە بەڵام ئەم ڕەنگە هونەرییە تەنیا بۆ ڕۆشنبیران سنووردارە، هۆکاری ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن خودی هونەرمەندی شێوەکارەوەیە کە گرنگی بە نزیکبوونەوەی بینەر و وەرگر بە گشتی نادات.

 

مەروە عەبد ئەلمونیم جەختی لەوەکردەوە ئەوەی کاریگەری تابلۆ لەسەر خەڵک دروستدەکات، زانست نییە، دەشڵێت: وێنەکێشان زمانی گفتوگۆیەکی نزیکترە لەو ویژدانەی کە میسرییە کۆنەکان زۆر پێش زمان و توانای قسەکردن خۆیان و ئەوانی دیکەیان لە تابلۆکاندا دەربڕیوە، یەکێک لە سوودەکانی وێنەکێشان ئەوەیە کە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ دەربڕینی خۆت و بیرۆکەکان. چەندین چالاکیش پێویستی بە پشتیوانی حکومەت هەیە.