ئەو تابلۆیانەی بە دەرزی دروست دەکرێن لە فەرهەنگی کوردەواریەوە هاتوون

ئەمە یەکەمجارە لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، ژنێکی هونەرمەندێکی گەنج بەناوی مەدینە تۆک بە دەرزی تابلۆیەک دروست دەکات و وتی ئیلهامی لەو دەزووانەوە وەرگرتووە کە دایکی بۆ دروستکردنی جانتا و پێڵاو بەکاریهێناوە.

ڕۆژەڤین ڕوبا

 

مەخمور- لە فەرهەنگی کوردیدا جانتا، کڵاو، گۆرەوی، پشتێن و چەندین پارچەی دیکەی دەستی ژنانی بۆتان بەناوبانگە کە بە دەرزی و بەکرە دەچنرێن، لە ئێستادا زۆر شت هەیە کە بە دەرزی دروستدەکرێت و یەکێک لەوانە دروستکردنی تابلۆیە بە نەخش و دەرزی و دەزوو.

 

مادینە تۆك، ژنێکی هونەرمەندێكی گەنجە و لە كامپی پەنابەرانی مەخمور دەژی، خاوەنی چەندین تابلۆیە، تابلۆكانی لە زۆر پێشانگادا نمایش كراون، ئەمە یەكەمجارە توانیویەتی بە دەرزی تابلۆیەك لە مەخمور دروستبكات و بۆ ئاژانسی نوژنها دەربارەی تابلۆکەی دوا و وتی: لە ساڵی ٢٠١٩ دەستم بە کارکردن کرد لە بواری هونەری دیزایندا، سەرەتا بە قەڵەمێکی ڕەش خەریکی وێنەکێشان بووم، دواتر فێری دروستکردنی تابلۆ بووم و تابلۆیەکی زۆرم کێشا، تابلۆکانم لە پێشانگاکاندا نمایش دەکران. بە تێپەڕبوونی کات ویستم شتێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دروستبکەم، هەر بۆیە دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە، کاتێک بینیم هاوڕێیەکم بە دەرزی و دەزوو وێنەیەکی بچووکی دروستکردووە و دایکیشم بە دەرزی و دەزوو کاری دروستکردنی پارچەی وەک جانتا و گۆرەوی و کڵاو دەکات، سەرسام بووم بە دروستکردنی نەخشەکان و بووە سەرچاوەی ئیلهامەکانم بۆ دروستکردنی تابلۆیەک.

 

"چیرۆکی شاماران لە سەرمدا مابووەوە"

مەدینە تۆک باسی لەوەکرد لە منداڵیدا چیرۆکی شامارانی بیستووە و تا ئێستا لەبیریدا ماوەتەوە و سەرنجی ڕاکێشاوە، "کاتێک بۆ یەکەمجار ویستم بە دەرزی تابلۆ دروستبکەم، هەندێک دوو دڵیم هەبوو، پرسیار دەکەم ئایا دەتوانم بیکەم یان نا، ئەگەر مرۆڤێک بە دڵ شتێکی بوێت دەتوانێت سەرکەوتوو بێت. ئەم تابلۆیە کە من هەڵمبژاردووە شامارانە کە بەشێکە لە مێژووی فەرهەنگی کورد و چەندین جار گوێم لێبووە، بۆیە لە بیرمدا مایەوە و سەرنجی ڕاکێشام، وەک سەرەتاش تابلۆی شامارانم دروستکرد".