دوو پەرتووک لە نووسین و وەرگێڕانی نەرمین عوسمان بڵاوکرایەوە

نەرمین عوسمان، سیاسەتمەدار و نووسەر لە مەراسیمێکدا دوو لە نوێترین پەرتووکی نووسراو و وەرگێڕدراوی خۆی بە ناوەکانی "ژیانی شاراوەی درەختەکان" و "گەڕانەوە بۆ کەرکوک"ی بڵاوکردەوە.

سلێمانی

 

ئێوارەی دوێنێ لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی خاکی شاری سلێمانی هەردوو پەرتوکی "ژیانی شاراوەی درەختەکان" و "گەڕانەوە بۆ کەرکوک" نووسەر نەرمین عوسمان بڵاوکرایەوە.

 

لە مەراسیمەکەدا ژنانی نووسەر، چالاکوان و ڕۆشنبیر بەشداربوون و پشتگیری خۆیان بۆ نووسەر خستەڕوو، نەرمین عوسمان، سیاسەتمەدار و نووسەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا باسی لە ناوەڕۆکی هەردوو پەرتوکەکەی کردەوە و وتی: پەرتوکی گەرانەوە بۆ کەرکوک لە کۆمەڵێک وتار پێکهاتووە کە باس لە کەرکوک و دۆخی ئەو شارە و ماددەی ١٤٠ دەکات.

 

دەربارەی ناوەڕۆکی پەرتوکی "ژیانی شاراوەی درەختەکان" لە نووسینی پیتەر وۆڵبین، ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەدا بە گرنگی زانیوە پەرتووکێکی لەو شێوە وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی، چونکە کتێبخانەی کوردی لەو چەشنە پەرتوکەی کەم بووە، وتیشی: پەرتوکەکە باس لە ژیانی شاراوە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان درەختەکان دەکات و گرنگی هەبوونی دارستان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤەکان دەخاتەڕوو، یەکێک لە گرنگییەکانی بوون و گرنگی دارستانیش پاراستنی ناوچەیەکە لە بەبیابان بوون چونکە ئێستا مەترسییەکە.

 

مەراسیمەکە لەلایەن ئینستیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوکردنەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ماڵپەری مەودا میدیا ئەنجامدراوە و تێیدا دوو پەرتوک لە نووسین و وەرگێڕانی نووسەر نەرمین عوسمان بڵاوکرایەوە، لە کۆتایدا بە واژۆ کردنی پەرتووکەکانی و بەخشینی بە ئامادەبووان مەراسیمەکە کۆتایی هات.