فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز لە وڵاتی سویسرا دەستیپێکرد

نۆیەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسز، کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، لە شاری زیوریخی سویسرا دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٦ی حوزەیران فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز، کە هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، لە شاری زیوریخی وڵاتی سویسرا بە دروشمی "بەرخۆدان بکە، خۆبەڕێکخستن بکە، ئازاد بژی" دەستیپێکرد و تایبەتکرا بە سیاسەتمەدار ئایسەل دۆغان و شەهیدانی باشووری کوردستان.

 

" ساکینە جانسز یەکێکە لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد"

ساکینە جانسز یەکێکە لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەگەڵ نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، فیدان دۆغان و ئەندامی لاوانی شۆڕشگێڕ لەیلا شایلەمەز لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهید بوون.

 

فێستیڤاڵەکە کە پڕە لە چالاکی، لە خوێندنەوەی شیعرەکانی شەهید ساکینە جانسز، گۆرانی و هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر پێکدێت و بە بەشداری ٢٨ ڕێکخراو و بزوتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕ و نوێنەر کە لە زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنانەوە بەشدارییان کردووە، بەڕێوەدەچێت.