فاتمە محەمەد لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە وێنە دەکێشێت

فاتمە عاید محەمەد، کە تووشی دەستی تووشی شێرپەنجە بووە، لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە بە پێداگرییەکی زۆرەوە وێنە دەکێشێت.

فەڕەح داود

قامیشلۆ- فاتمە عاید محەمەد ئەو ژنەیە کە هەمیشە پێشەنگی کۆمەڵگاکەی بووە، لە هەر پەنجەیەکی دروستکردنێک هەیە کە دەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات، وێنەکێشانیش هونەرێکی وەهایە کە بە بیرێکی فراوانەوە وێنا دەکرێت، ئەو کە تەمەنی ٣٦ ساڵە لە ١٠ ساڵییەوە وێنە دەکێشێت، هەمیشە دەتوانێ هونەرەکەی پەرە پێبدات و دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان توانی لە ڕووی وێنەکێشانەوە زیاتر خۆی پەرە پێبدات، دەتوانێت بە پێنووسی خۆی ئێش و ئازار و بەختەوەری و دڵخۆشی ژنان بکێشێت، فاتمە کە نەخۆشی شێرپەنجەی دەستی هەیە، لە وێنەکێشان نەوەستاوەو لەو بارەیەوە قسەی بۆ نوژنها کرد.

 

"لە منداڵیمەوە، حەزم لە وێنەیە"

فاتمە محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە دەستی بە وێنەکێشان کردووە و وتی: "من تەمەنم ٣٦ ساڵە و لە منداڵیدا حەزم لە وێنە بوو، کاتێک تەمەنم ١٠ ساڵ بوو، دەستم کرد بە وێنەکێشان و بە خواستێکی زۆرەوە وێنە دەکێشم، سەرەتا ئامێرەکانی وێنەم هێنا و وێنەی چیا و ماڵ و سروشتم کێشا و وێنەم زۆر خۆش دەویست، لە سەرەتای هەموو کارێکدا زەحمەتی هەیە بەڵام دواتر وردە وردە لەسەر من ئاسان بوو، دوای ئەوەی فێری وێنەکێشان بووم، وێنەی ژنم دەکێشا، چونکە ژن ژیانە و دەمویست وێنەی ژنان بکێشم".

 

"من دڵنیام و دەزانم وێنەکانم زۆر جوانن"

فاتمە محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە وێنەکانی سەربەرزەو و وتی: "من دڵنیام و دەزانم وێنەکانم زۆر جوانن چونکە لە منداڵییەوە دەستم بە وێنەکێشان کردووە، من ئێستا لە ئاستێکی باشدا وێنە دەکێشم و شانازی بەوە دەکەم، هەرکەسێک بیەوێت وێنە بکێشێت پێویستە هێزی خۆی بەهێز بکات و دڵنیا بێت، ڕاستە لە سەرەتای هەموو کارێکەوە گرفت هەیە، بەڵام دواتر وردە وردە پێشکەوتن دەبێت".