دنیا میخایل دەبێتەوە براوەی خەڵاتی ئەلشاریقە بۆ ڕۆشنبیری عەرەبی

دنیا میخایل، ڕۆماننووس و شاعیری عێراقی، لە ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠١ دەبێتەوە براوەی خەڵاتی مافی مرۆڤ بۆ ئازادی و لە ساڵی ٢٠٢٢شدا خەڵاتی ئەلشاریقەی بۆ ڕۆشنبیری عەرەبی پێدەبەخشرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دنیا میخایل، ڕۆماننووس و شاعیری عێراقی، لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە خێزانێکی کلدانی لەدایکبووە، خوێندنی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و ڕۆژنامەنووس و نوسەرێکی ڕادیکاڵ بووە، لە ڕۆژنامەی بەغداد (١٩٦٧-٢٠٠٣) کاریکردووە، 

لەدوای ساڵی ١٩٩١دا بەهۆی دۆخی نالەباری عێراقەوە بەرەو وڵاتی ئوردون کۆچ دەکات، پاشان دەچێتە ئەمریکا و خوێندنی ماستەر لە زانکۆی وین ستیت تەواو دەکات، دنیا میخایل لە ساڵی ٢٠٠١دا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خاڵاتی مافی مرۆڤ بۆ ئازادی نووسینی پێدەبەخشرێت.

دنیا میخایل نووسەرێکی باش و قەڵەم بەدەستێکی ڕادیکاڵ بووە، بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی نووسیویەتی، خەڵاتی كتێبی عەرەبی ئەمریكایی پێبەخشراوە، لە ساڵی ٢٠١٣دا لەناو ٧ هەزار كەسدا هەڵبژێردراوە ‌و بووەتە براوەی خەڵاتی كریسك لە دێترۆیت بۆ ئەدەب ‌و هونەر.

ئەو شاعیرە عێراقییە، نوێترین خەڵاتی بریتییە لە خەڵاتی ئەلشاریقە بۆ ڕۆشنبیری عەرەبی، کە خەڵاتێکی ساڵانە بۆ داهێنەران لە بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری، ژینگە و مافی مرۆڤ و زانست.