ژنێک لە هەولێر بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا

شەوی ڕابردوو لە هەولێر، ژنێک لە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراو بە پێی وتەی پۆلیس تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی ڕابردوو، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەنێو هۆتێل  "ئەربیل گراند"  لە شەقامی "٦٠"مەتریی، دەستبەجێ تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتن سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکە لە شوێنی ڕووداو ئامادەبوون.

پۆلیسی هەولیر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت: " دواتر دەرکەوت کەوا ژنێک بەناوی "لەیلان ئازاد محەمەد" لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ک. م. ح.) بە گوللـە کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیسی فریاکەوتن توانیان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکەن و ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن کرا بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخەن و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێرەوی یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبار.