لە داروپەردووەوە بۆ ئامێری دوورین؛ چیرۆکێکی بەرخۆدان لە چادرێکی ئاوارەبووندا
لە چادرێکدا لە ڕۆژئاوای غەززە، ئیسرا ئەبو قمسان دوای لەدەستدانی وەرشە و ماڵەکەی ژیانی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە، دوورین لە پیشەیەکەوە دەگۆڕێت بۆ کەشی بەرخۆدان و خۆ بونیادنانەوە.
نەغم کەراجە
غەززە-لە چادرێکی تەنگدا لە کامپی پەنابەرانی زهور لە ڕۆژئاوای غەززە، دیوارە قوماشییەکانی بەزەحمەت لە بەرگەگرتنی مرۆڤ زیاترە، ئیسرا ئەبو قمسانی تەمەن ٣٣ ساڵ، لەبەردەم ئامێرێکی بچووکی درووماندا دانیشتووە، وەک ئەوەی ژیان لە درزەکانی ئازارەوە پارچە پارچە بکات، ئەم ئامێرە تەنها ئامرازێک نییە، بەڵکو پەنجەرەیەکە کە لە ڕێگەیەوە هەوڵدەدات دوو جار ئەوەی لێی دزرابوو وەربگرێتەوە: ماڵەکەی، وەرشەکەی و ئەو ژیانەی کە لە دەزوو و دەرزی و خەونەکان بونیاد نراوە.
چیرۆکی ئیسرا ئەبو قمسان لەگەڵ دروومان ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر دەستی پێکرد کاتێک خوێندنی مۆدە و دیزاینی ناوەوەی خوێند، پاشان لە ساڵی ٢٠١٢ وۆرکشۆپی تایبەتی خۆی دامەزراند، کە نەک هەر جلوبەرگی بەرهەم هێنا بەڵکو مەشقی ژنانی دیکەی کرد، ئەمەش کەشی بچووکی بۆ کردەوە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری، ئەو کارەکانی وەک زیاتر لە تەنها پیشەیەک دەبینی؛ درێژکراوەی ئەو بیرۆکەیە بوو کە ژن دەتوانێت تەنانەت لە سەختترین ژینگەکانیشدا شوێنێک بۆ خۆیان دابڕێژێن.
بەڵام شەڕی غەززە لە ساڵی ٢٠١٤ وەک پچڕانێکی تیژ لە ژیانیدا هاتە ئاراوە، وتی: وۆرکشۆپەکە خەونی من بوو، لەناکاو، هەموو شتێک کۆتایی هات، لەناوچوونەکە تەنها زیانێکی ماددی نەبوو، بەڵکو تەواوی ڕێگایەکی بونیادنانەوە و هەوڵدان و ناسنامەی پیشەیی شکاند، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر وازی نەهێنا، وردە وردە لە ماڵەوە گەڕایەوە سەر کارەکەی، هەوڵیدا ئەوەی لە توانایدا بوو لە ژیانیدا ڕزگاری بکات تا لە ساڵی ٢٠٢٠دا توانی وەرشەکەی بکاتەوە، وەک ئەوەی جلێکی نوێ لە پاشماوەی ئەو شتەی کە سووتاوە بدوورێت.
بەڵام دوایین شەڕ کە لە ساڵی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، لەوەش دڕندانەتر و زۆر وێرانکەرتر بوو. ئەمجارەیان نە وۆرکشۆپەکە و نە ماڵەکە و نە ئەو ئامرازانەی کە بەدرێژایی ساڵان بۆ بونیادنانی پیشەکەی بەکاریهێنابوو، ڕزگاریان بوو، وتی: نەمتوانی هیچ شتێک پاشەکەوت بکەم، تەنها هەوڵم دەدا لەگەڵ منداڵەکانمدا بژیم.
لەگەڵ دووبارەبوونەوەی شەپۆلی ئاوارەبوون، گەیشتن بە دە هێندە، سەقامگیری بوو بە خەونێکی دوور و توانای پلاندانان یان تەنانەت بیرکردنەوە لە داهاتووش نەما، هەر جارێک کە دەڕۆیشت بەشێک لە ژیانی بەجێدەهێشت تا دواجار خۆی بەبێ پەناگەیەکی ڕاستەقینە و بێ سەرچاوەی داهات و بێ ئامراز بینیەوە.
باسی ئەو ماوەیە دەکات و وتی: هەر جارێک لە دۆخێکی خراپتردا دەڕۆشتین...نە چادرێک، نە پێویستییەک، هیچ شتێک، لەناو ئەم بۆشاییە سەختەدا، خەونەکەی کاڵ بووەوە، خولیای دورینی نەما و هەستێکی بێدەسەڵاتی دەستی گرت، ئامێری دروومان لە ساتێکدا کە مانەوە تاکە لە پێشینەی کارەکان بوو، چیتر بۆ ئەو واتای زۆری نەبوو.
”بڵاوکراوەیەکی زوو تێپەڕ و ژیانی هێنایەوە”
خاڵی وەرچەرخانەکە لە شوێنێکی چاوەڕواننەکراوەوە هات: بڵاوکراوەیەک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی و خواستی گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکەی ڕاگەیاندووە بەبێ پلانێکی ڕوون و هیچ سەرچاوەیەکی ڕاستەقینە، وتی: نووسیومە دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم... بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ شتێک بکەم، بەڵام وەڵامەکە خێراتر بوو لەوەی پێشبینی دەکرد. ژنان جارێکی تر پەیوەندییان پێوە کردەوە و کڕیارە کۆنەکانی دەستیان کرد بە گەڕان بەدوایدا، وەک ئەوەی ئەو ژیانەی کە وەستابوو تەنها چاوەڕێی ئاماژەیەکی بچووک بێت کە سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە.
ئەو ساتە هەستێکی بۆ گەڕاندەوە کە لەدەستی دابوو، هێشتا توانای بەرهەمهێنانی هەیە، سەرەتا بە هەنگاوی سادە دەستی پێکرد، ئامێری دروومانی هاوڕێکانی بە بۆ ماوەیەکی کاتی وەرگرت و داواکاری سنووردار بە پشتبەستن بە قوماش و سەرچاوەی بەردەست جێبەجێ دەکرد، پاشان بڕیاریدا هەنگاوێکی بوێرتر بنێت، چادرەکەی گۆڕی بۆ شوێنێکی بچووکی کارکردن، ئامێرێک و هەندێک ئامرازی سەرەتایی دانا، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان و سەختی هاوردەکردنی کەرەستە و پچڕانی بەردەوامی کارەبا و پشتبەستن بە چارەسەرە سەرەتاییەکان.
وتیشی: هەر کە لە لای ئامێرەکە دانیشتم و بەردەوام بوو لە دورینی پارچە قوماشێک، سۆزەکە گەڕایەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەوەستابێتم، تەنها خەریکی وەرگرتنەوەی پیشەیەک نەبوو، ئەو خەریکی پێناسەکردنەوەی خۆی بوو.
هەرچەندە چادرەکە بووەتە شوێنێکی دووانە، هەم وەک ماڵ و هەم وەک شوێنی کار خزمەت دەکات، بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ هاوسەنگکردنی بەرپرسیارێتی ڕۆژانەی خۆی لەگەڵ چاودێریکردنی دوو منداڵەکەی کە هەردووکیان تەمەنیان لە خوار هەشت ساڵەوەیە، لە هەمان گۆشەی ئەو چادرەی کە کاردەکات، هەوڵدەدات لە یەک کاتدا ببێتە دایک و چاودێر و کرێکار، ڕۆژەکەی لە نێوان دورین و دەرزیکردندا بەڕێوەدەبات و گرنگی بە پێداویستییەکانی دوو منداڵەکەی دەدات، کە لە ئاڵۆزییەکانی ئەو شتانە تێناگەن کە ڕوودەدەن بەڵام کاریگەرییەکانی لە هەموو وردەکارییەکدا ئەزموون دەکەن، هەندێکجار لەکاتی سەیرکردنیاندا کاردەکەم، هەندێکجاریش دەستبەرداەی هەموو شتێک دەبم بۆیان، لێرەدا جیاوازییەک لە نێوان ماڵ و کاردا نییە، هەموو شتێک بەیەکەوە گرێدراوە.
ئەم سەریەککەوتنە توندەی نێوان کار و ژیانی ناو چادرەکە، ڕاستیەکی فراوانتر بۆ زۆرێک لە ژنانی غەززەیە، کە کەشی کاتی بە هەموو بارگرانییەکانیەوە دەبێتە کەشی ژیانی هەمیشەیی، هەروەها ژیانی خێزانی و بەرهەمهێنان لە کەشێکدا کە لە چەند مەتر چوارگۆشەیەک گەورەتر نەبێت لە ژێر فشاری ترس و کەمی سەرچاوەکاندا بەڕێوەدەبرێت.
سەرەڕای ئەم بارگرانییە، ئەزموونەکەی وێنەیەکی ئەو ژنە فەڵەستینییە ئاشکرا دەکات کە چەمکی خۆڕاگری پێناسە دەکاتەوە، تەنها پەیوەندی بە توانای بەرگەگرتن نییە، بەڵکو پەیوەندی بە دووبارە بونیادنانەوەی ژیانەوە هەیە هەر جارێک کە لەناو دەچێت، ژن ئەو کەمەی کە لەبەردەستدایە دەیگۆڕێت بۆ شێوازێکی بەردەوامی، لە زۆر حاڵەتدا خودی چادرکە دەبێتە کەشی بەرهەمهێنان، سەرچاوە سنووردارەکان دەبنە پاڵنەرێک بۆ داهێنان و بێبەشبوون دەبێتە هاندەرێک بۆ گەڕان بەدوای جێگرەوەکاندا بۆ مانەوە.
دووبارە بونیادنانەوە لە داروپەردوو
ئیسرا ئەبو قمسان بە ڕوونی ئەم ڕێگایە بەرجەستە دەکات، گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکەی تەنها وەک بڕیارێکی ئابووری نابینێت، بەڵکو وەک کردەوەیەکی بەرخۆدانی ڕۆژانە لە دژی داڕمان دەبینێت، وتی: تەنها بۆ مانەوە کار ناکەم، کاردەکەم بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە دەتوانم سەرلەنوێ دەستپێبکەمەوە، گرنگ نییە بارودۆخەکە چییە، ئەم واتایە وەک پیشەیەک لە دورین تێدەپەڕێت، دەبێتە شێوازێک لە خۆ دووپاتکردنەوە لە ڕاستیەکی توندوتیژی گۆڕاودا.
لە ڕوانگەیەکی ترەوە ئەزموونی ئەو ڕەهەندێکی مافی مرۆڤ ئاشکرا دەکات کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، لەدەستدانی شوێنی مانەوە و دامەزراندن لە چوارچێوەی ململانێی چەکداریدا تەنها زیانێکی تاکەکەسی نییە، پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانە کە بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی مسۆگەر کراوە، لە هەمووی گرنگتر مافی نیشتەجێبوونی گونجاو، مافی کارکردن و مافی پاراستن لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ، جگە لەوەش، لەناوبردنی سەرچاوەی داهاتی مەدەنی، وەک لە دۆخی وەرشە و ماڵەکەیدا ڕوویدا، ژنان دەخاتە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سستی ئابووری ئاڵۆزتر، کە هیچ تۆڕێکی پارێزەراوی ڕاستەقینەیان نییە.
ئەمڕۆ لە نێوان قوماشی سادە کە لەناو چادرێکدا هەڵواسراوە، ئامێرێکی دروومان کە بە سەرچاوەیەکی سنووردار کاردەکات، ئیسرا ئەبو قمسان بە هێمنی ژیانی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە، بانگەواز ناکات کە ڕێگاکە ئاسانە، هەروەها ڕادەی لەدەستدانی خۆی ناشارێتەوە، بەڵام بەردەوامە لە کارکردن وەک ئەوەی هەر درزێک پارچەیەک لە جیهانە شکاوەکەی چاک بکاتەوە، بە دوو منداڵ کە چاوەڕێی دایکە ماندوونەناسەکەیان دەکەن، چادرێک کە بووەتە کەشی دووانە بۆ ژیان و کار، بەردەوامە لە داڕشتنی هێڵکارییەکانی سەرەتای نوێ، جیاواز لە هەموو پێشوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمان ئیرادەی کۆڵنەدانی هەڵگرتووە.