شەیدا سۆفیزادە کچە کوردێکی خەڵکی شاری مەهاباد خەڵاتی باشترین پەرستار "نەخۆشەوانیی" لە بەشی نەخۆشی شەکرەی لە وڵاتی سوید بە دەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
شەیدا سۆفیزادە لە ساڵی ٢٠١٣وە پەرستاری نەخۆشی شەکرەیە و لە لایەن کۆمەڵەی سویدی بۆ پەرستارانی چاودێری نەخۆشی شەکرە خەڵاتەکەی پێبەخشرا.
بەهۆی ئەوەی لە کارەکەی کات بۆ نەخۆشەکان تەرخان دەکات و هۆگریی کارەکەیەتی، ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.
شەیدا دەڵێت: "زۆر گرنگە لە نەخۆشەکان تێ بگەی و فێریان بکەی لەگەڵ نەخۆشییەکەیان بژین".




