قەندیل
مەراسیمی ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بە بەشداری هەزاران کەس لە چوار پارچەی کوردستان و بە دروشمی “ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی سیاسیی بۆ دۆزی کورد” دەستیپێکرد، بەشداربووان سەرەڕای باران و سەرما بە جلوبەرگی کوردی و ڕەنگاڵەی ئامادەی ئاهەنگەکەن.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر ئاگری نەورۆز لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە کرایەوە.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا پەیامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەلایەن تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پێشکەشکرا.
دواتر، گروپی میوزیکی مەخموور چەند بەرهەمێکی پێشکەش کرد.
مەراسیمەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و پێشکەشکردنی وتار بەردەوامە.




