ڕەحا
ئامینە شەنیاشار لە ٩ی مارسی ساڵی ٢٠٢١ دەستی بە ئێشکگری کرد بۆ دادپەروەری، دوای ئەوەی کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی عادل و جەلال شانیاشار لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز جێگری ئاکەپەوە کوژران.
لە ١٤ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ فەریت شەنیاشاری کوڕی لەو کۆمەڵکوژییە ڕزگاری بوو، کە ماوەی ٤٧٨ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ئورفا ئێشکگری بۆ دادپەروەری دەکات.
فەریت شەنیاشار دوێنێ ئەو هێرشەی لەلایەن خانەوادەی نەخۆشێکەوە کرایە سەر کارمەندێکی پزیشکی و پاشان ئازادکردنی هێرشبەرەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: " دوێنێ هەمووان شاهیدی ئەوە بوون کە یاسایەکی جیاواز لە ئورفا لە تورکیا جێبەجێ دەکرێت، لە داواکاری گشتی ئورفاوە بۆ وەزارەتی داد بۆ سەرۆک کۆمار، هەموو کەس ئەو ڕووداوە بە باشی دەزانێت کە بێ یاسایی و ستەمی هەیە، لە کاتێکدا دادوەری دەبێت بێلایەن بێت، بەڵام هەوڵدەدات تاوانەکەی دژ بە مرۆڤایەتی پەردەپۆش بکات ئێمە ئەم زوڵمە دەشکێنین، ئەوانەی ئەم یاسایە نابینن لەدەستی دەدەن بەڵام لە کۆتاییدا دادپەروەری زاڵ دەبێت. "




