"ئێمە پشتیوانی ڕۆڵەکانمانین"

کۆمیتەی دایکانی شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادی کانتۆنی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و پشگیری خۆیان بۆ ڕۆڵەکانیان نیشاندا.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

کۆمیتەی دایکانی شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادی کانتۆنی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و پشگیری خۆیان بۆ ڕۆڵەکانیان نیشاندا.

کۆبانێ

 

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بێدەنگی دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان لە ئاست داگیرکارییەکا، کۆمیتەی دایکانی شەرڤانانی تەڤگەری ئازادی لە چوار ڕیانی ژنی ئازاد لە کۆبانی گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

 

بەیاننامەکە لەلایەن نەعیمە عەقیل خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە: ئێمە وەک دایکانی گەریلا لە کانتۆنی کۆبانی پشتیوانی خۆمان بۆ ڕۆڵەکانمان دەردەبڕین، دەوڵەتی تورک بە تۆپ و تانک هێرش دەکاتە سەر خاکی باشوری کوردستان و ڕۆڵەکانمان شەهید دەکات و بە چەکی کیمیایی بۆردومانیان دەکات، لە بەرامبەردا شەرڤانانی ئازادی بەرخۆدانی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە دەوڵەتی تورکیا و ئەو دەوڵەتانەی لە ئاست هێرشەکان بێدەنگ دەبن، شەرمەزار دەکەین، بنەماڵەی بارزانی کە دەسەڵاتی باشوری کوردستانیان لەدەستدایە ڕێگە بۆ هێرشەکان خۆشدەکەن، پێویستە ئەوان نەڵێن کە کوردین.

 

ت.پ