ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ٣١ی ئاب و هێنانی تانک و تۆپی ڕژێمی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن پەدەکەوە، تا یەنەکە لە ناوچەی هەولێر و دەوروبەری دەربکات، ئەم ڕووداوە بووەتە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر مێژووی باشوری کوردستانەوە، زۆرینەی هاوڵاتی بە خیانەت و پەدەکە بە شانازی بەناوی دەکات.
لەو بارەیەوە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە و سەرۆکى فراکسیۆنەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک دەنووسێت: شانازی کردن بە خیانەت، بەردەوامی دانە بە خیانەتکاری، هەروەها دەشڵێت: شەرمەزاری بۆ ئەوانەی دەبابەی بەعسیان بردە ناو پەرلەمانی کوردستانەوە.
ئاڵا تاڵەبانی وەها نووسیویەتی: "شانازی کردن بە خیانەت، بەردەوامی دانە بە پرۆژەی خیانەتکاری و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ دەرهاویشتەی ٣١ی ئابە، درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ٣١ی ئاب و بەرگریکاران لە کوردایەتی هەولێر .. شەرمەزاری بۆ ئەوانەی دەبابەی بەعسیان بردە ناو پەرلەمانی کوردستانەوە.
ت.پ




