وادەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان نزیکە

بەهۆی کەمبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا وادەی کردنەوەی خوێندنگاکان دیاری کرا.

وادەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان نزیکە

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند بڕیارە لە ١٠ ی ئەم مانگە خوێندن بۆ قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی بڕیار بوو لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا تایبەت بە ڕەوشی کۆرۆنا لە هەرێم بنوسێت و بڕیار لەسەر کردنەوەی قوتابخانەکان بدەن.

سەبارەت بە قۆناغەکانی تری خوێندن هەرچەنە بڕیاری کۆتای نەدراوە بەڵام بڕیار وایە قۆناغ بە قۆناغ خوێندن دەستپێبکاتەوە،  ٧ ی ئەم مانگە بەپێی ئەگەرەکان کۆبونەوە دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لە لایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەدرێت.

بۆ کردنەوەی دەرگاکانی خوێندنگەکان، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دابین بکات، چونکە مامۆستایان ئامادە نین بێ پێدانی مووچە بچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە .

 

ت.پ