لە سێیەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٩ چەتەی داعش دەستگیر کران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی چەتەکانی داعش کە لە کەمپی هۆڵ دەستگیرکراون، گەیشتووەتە ٢٩ چەتە.

لە سێیەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٩ چەتەی داعش دەستگیر کران

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی ئەمنیدا دوێنێ لە سێیەم ڕۆژی گەڕاندا بەشی "پەنابەران" کامپی هۆڵیان پشکنی، کە بە مەترسیدارترین بەشی ناسراوە و لە ٨ بەش پێکهاتووە.

 

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زۆرێک لە بەکرێگیراوانی داعش دەستگیرکران و چەندین ئامێری بڕین و تیژ دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها ئەو تونێلانەش دۆزرایەوە کە چەتەکان تیایدا خۆیان حەشاردابوو.

 

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکراون و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەستگیرکراون گەیشتووەتە ٢٩ چەتەی داعش.

 

ڕاگەیەندراوە، لە کاتی گەڕانەکاندا دەست بەسەر نارنجۆکێکی دەستی و کەرەستەی دەستبڕین و جلوبەرگی سەربازی و چەندین تابلێت گیراوە کە چەتەکانی داعش بەکاریان هێناوە.