ناوەندی هەواڵ
سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان 'UNFPA' ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە زیاتر لە ٧٥ هەزار و ٦٠٠ کەس لە یەمەن ئاوارە بوون.
لە بەیاننامەکەدا کە لە هەژماری سۆشیاڵ میدیای 'UNFPA' دراوە، زیادبوونی پێکدادانەکانی نێوان سوپای حکومەتی یەمەن و حوسییەکان و بارودۆخی سەختی کەشوهەوا وەک هۆکاری سەرەکی بۆ زیادبوونی کۆچبەران باس کراوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە میکانیزمی بەرپەرچدانەوەی بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن هاوکاری دەستبەجێی پێشکەش بە ٩٦٪ی پەنابەرانی ١٨ پارێزگا کردووە و هەروەها ئامانجی ئەوەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە بەهای ٧٠ ملیۆن دۆلار پشتیوانی و خزمەتگوزاری بۆ ژنان پێشکەش بکات.



