ناوەندی هەواڵ
بەرواری ١٤ی شوبات لوتکەی حکومەتەکانی جیهان دوای سێ رۆژ بەردەوامی کۆتایی بەکارەکانی هێنا، تێیدا زیاتر لە ٢٥ سەرۆک حکومەت و سەرۆکی وڵاتان، ١٢٠ شاندی حکومی و ٨٥ رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەشداربوون.
لەکۆتا رۆژی لوتکەی حکومەتەکانی جیهان لە دوبەی حەنان محەمەد، وەزیری تەندروستی گشتی قەتەر وەک باشترین وەزیر هەڵبژێردرا و خەڵاتکرا، حەنان یەکێک بووە لە وەزیرە چالاکەکان و لە ماوەی پۆستەکەیدا چەندین کاری ئەنجامداوە، وەک ' هاندانی هاوڵاتیان بۆ زیادبونی چالاکیی جەستەیی و باشترکردنی کوالێتی ژیانیان، بەتایبەت بۆ مناڵ و مێردمناڵان.
ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە، لەلایەن دامەزراوەی لوتکەی حکومەتی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پرایس واتەرهاوس کوپەرز رێکدەخرێت، دەدرێتە ئەو وەزیرانەی نوێنەری گەلن، هەوڵ دەدەن بۆ بەروپێشبردنی حکومەت لە ڕووی پەرەپێدانی سیستم و جێبەجێکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگە جیهانییەکان.




