کۆبانێ
فێستیڤاڵی شانۆ بە ناونیشانی "ئارین بیسک زولفێن ئاشتییە" کە لەلایەن بۆردی ڕۆشنبیری هەرێمی فوراتەوە بە هاوکاری تەڤگەری میزۆبۆتامیا بۆ کلتور و هونەری دیموکراتی لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.
لەو فیستیڤاڵەدا کە لە ناوەندی کلتورو هونەری باقی خیدۆ لە کانتۆنی کۆبانێ بەڕێوەچوو، گروپی شانۆیی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری شاری تەبقا دەرکەوت گروپی تەبقا شانۆگەرییەکی بەناوی "هۆنینەوەی دۆزەخ" پێشکەش کرد کە باس لە قەیرانی سوریا و کوشتار و وێرانکاری دەکات.
"فیستیڤاڵەکە دەرفەتێکە بۆ پێشکەشکردنی هونەری شاراوە"
فاتمە حەسەن ئەندامی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری شاری تەبقا باسی لەفێستیڤاڵەکەو بەشداریکردنی لەفیستیڤاڵەکە کردو وتی: بەشداریمان لەسێیەم ڕۆژیدایە کە هۆنینەوەی دۆزەخمان پێشکەش کرد، لە ڕێگەی ئەم شانۆیەوە دەمانەوێت ئەو ڕاستی و و ئازارانە نیشان بدەین کە لەم چەند ساڵەی قەیرانی سوریادا تێدەپەڕێت، جێگەی خۆشحاڵییە کە فیستیڤاڵێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەین و هەروەها دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هونەری شانۆکەمان بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە بەکار بهێنین".
"هەنگاوێکی گرنگە"
ڕۆژگیریا محەمەد، کە بەشداری فیستیڤاڵەکە بوو، بۆچوونی خۆی خستەڕوو و وتی: "ئێمە سەرەتا ئەم فیستیڤاڵە پیرۆز دەکەین و بە گرنگی دەزانین، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بە سەرکەوتوویی بەردەوامە لە ڕێگەی ئەم فیستیڤاڵەوە هەموو پێکهاتەکانی ئەو ئازار و ستەمەی کە ژیاون دەگاتە پێکهاتەکانی تر ئەمە هەروەها لە شانۆی شاری تەبقا دەرکەوت".



