ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتووەتە دوو هەزار کەس

دوای ئەوەی بەهۆی بوومەلەرزەوە دوو هەزار کەس گیانی لەدەستدا، مەغریبییەکان لەسەر شەقامەکان دەخەون و بێ ماڵ بوون.

ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتووەتە دوو هەزار کەس

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کاروباری ناوخۆی مەغریب، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش بریندارن.

 

ناوەندی بوومەلەرزەکە لە چیاکانی ئەتڵەسی بەرز بوو، کە ٧١ کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری مەغریب دوورە، شارێکە کە شوێنی کەلەپووری جیهانی هەیە و لە لای گەشتیاران بەناوبانگە.

 

هەروەها هەست بە لەرزینەکە کرا لە ڕەباتی پایتەخت، کە نزیکەی ٣٥٠ کیلۆمەتر دوور بوو، هەروەها کازابلانکا، ئەغادیر و ئیساویرا.

 

ئاماژە بەوەکراوە، زۆرێک لە خانووە سادەکانی خشتی قوڕ و بەرد و دار لە گوندە شاخاوییەکان ڕووخاون، بەڵام قەبارەی وێرانکارییەکان لە ناوچە دوورەکان کاتی دەوێت بۆ هەڵسەنگاندن.

 

بەهۆی ترسی بوومەلەرزەو وێرانبوونی ماڵەکانیان، دانیشتووانی مەغریب لەسەر شەقامەکان دەخەون و دەمێننەوە.