ناوەندی هەواڵ
ژمارەیەک لە منداڵانی شاری قەندوز لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لە کۆنفرانسێکدا بانگەوازییان لە حکومەتی ئەفغانستان کرد، کە ڕێگە بگرێت لە هاتنە ناوەوەی ئەو یارییە منداڵانەی دەبنە هۆکاری توندوتیژی و قەدەغەی مامەڵەکردن پێیانەوە بکات.
هەروەها داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد، ئەو فرۆشیارانەی کە یارییەکانی دەمانچە و چەکی پلاستیکی دەفرشن ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بی بی سی، عیمەت مورادی وتەبێژی پارێزگاری قەندوز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بی بی سی بەریتانی، ڕایگەیاند: دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە کۆبوونەوەی پەیمانی ئەمنیی پارێزگاکە، بڕیاردرا کە پۆلیس ڕێگا بە هیچ فرۆشیارێک نەدات یاری منداڵانی توندوتیژکار بفرۆشێت، ئاماژەی بەوەشدا بڕیارەکە بە فرۆشیاران ڕادەگەیەندرێت و لە حاڵەتی پێشێلکردنیدا مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری قەندوزیش،
ت.پ




