ناوەندی هەواڵ
بە ئامانجی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەی کورد، دوێنێ لە ئامەد ڕێپێوانی ئازادی بەرەو گەملیک دەستی پێکرد، لە ماوەی ڕێپێوانەکەدا پۆلیس هێرشی کردە سەر بەشداربووان و ٥٥ کەس دەستبەسەر کران.
دوای ئەوەی پۆلیس، لە چوارچێوەی یاسای "دژایەتیکردنی یاساتی ئەنجومەن و ڕێپێوان"، لێدوانی لە دەستبەسەرکراوان وەرگرت، ٥٥ کەس ئازاد کران.




