سەیدسادق لە شاخەکەی ئاگری نەورۆزی کردەوە

ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان و کوردان لە هەر جێیەکی جیهان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و سەری ساڵی کوردییان پیرۆزکرد، لەسەر شاخی سەیدسادقیش ئاگری نەورۆز کرایەوە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

شارەزوور

 

ئێوارەی ئەمڕۆ خەڵکی شارۆچکەی سەیدسادق بە بەشداری ژنانی شارەکە پێشوازیان لە ساڵی نوێی کوردی کرد و ئاگری نەورۆزیان لەسەر شاخی سەیدسادق کردەوە.

 

دەریا عەدنان بەپەرۆشیەوە چاوەڕێی ئەم ئاهەنگە بووە و لە کاتژمێر یەکەوە ئامادە بووە تا بەشدار بێت لە کردنەوەی ئاهەنگەکەدا.

 

کانی زەمان، ژنێکی دیکەیە و بەشداری ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی لەسەر شاخی سەیدسادقی کردووە، دڵخۆشە بە هاتنی ساڵی نوێی کوردی و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە گەلی کورد دەکات.

 

سەیدسادق هەموو ساڵێک بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و ئاهەنگێڕان پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێی کوردی دەکەن.

 

 

ت.پ